English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌ گه‌ل مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
2018-09-13 [02:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 13/9/2018 نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بيشوازيكرد له مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان كه به ياوه رى زماره يه ك له ئه ندامانى ده سته ى ريكخراوه جه ماوه رى و بيشه ييه كانى بارتى ديموكراتى كوردستان سه ردانى نووسينكه ى جيكرى سه رؤكى بارتى يان كردبوو . سه‌ره‌تا به‌رێز ته‌ها به‌رواری به ريوه به رى نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كردو به‌ناوی جێگری سه‌رۆكی پارتی دووباره پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی له‌ یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرد كه‌ به‌م دوواییانه‌ كۆنگره‌یان به‌ستبوو و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له‌ ئه‌رك و كاره‌كانیاندا و خۆشحاڵی خۆی و نووسینگه‌ی ده‌بڕی به‌ سه‌ردانی هه‌رسێ رێكخراوی ئافره‌تان و لاوان و قوتابیان . له‌ به‌شێیكی تری قسه‌كانیدا به‌رێز ته‌ها به‌رواری به‌ريوه به رى نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی له‌ گرنگی كاری رێكخراوه‌یی كرده‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن و گرنگیدان به‌و توێژانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و دۆزینه‌وه‌و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و به‌هره‌و توانستانه‌ی كه‌ له‌ توێژی ئافره‌تان و لاوان و قوتابیاندا هه‌یه‌ كه‌ له‌ دوارۆژدا میلله‌ته‌كه‌مان و كوردستان پێویستی به‌ تواناكانیان ده‌بێت ، چونكه‌ ئه‌و توێژانه‌ زیندوو و كاریگه‌رن له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ و پێویسته‌ به‌ پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌وه‌ گونجاو له‌ گه‌ل سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیاو زانیاری كاره‌كان به‌رێوه‌ببردرێن و گه‌شه‌ی پێبدرێت . به‌ريوه به رى نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌وله‌ویات و جێگای گرنگیدان و بایه‌خی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتییه‌ توێژی ئافره‌تان و لاوان و قوتابیان و توانا و به‌هره‌كانیانه‌ و ته‌ئكیدیشی له‌ پشتیوانی و پشتگیری كردنیان بۆ هه‌رسێ رێكخراو كرده‌وه‌ له‌ پێناو سه‌رخستنی به‌رنامه‌ و پرۆژه‌كانیان . به‌رێز ته‌ها به‌رواری به‌رپوه به رى نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی باسی له‌ رؤل و كاریگه‌ری هه‌رسێ رێكخراوكرده‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و رؤل و كاریگه‌ریان له‌ سه‌رخستنی لیستی 183 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كانی . و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پارتی خاوه‌نی سه‌روه‌تێكی مرۆیی له‌ بن نه‌هاتووی ئافره‌تان و لاوان و قوتابیانه‌ و هه‌میشه‌ خۆنوێكردنه‌وه‌ی پارتی له‌و سه‌روه‌ته‌ مرۆییه‌ گه‌وره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گڕیت . پاشان به‌ڕیز فیان سلێمان سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان باسی له‌ به‌رنامه‌و كاری داهاتوویان كرد به‌ تایبه‌تی دوابه‌دوای سه‌ركه‌وتنی دوایین كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونی ستافێكی نوێ . هه‌روه‌ها باسی نه‌خشه‌و پلانی رێكخراوه‌كه‌ كرا كه‌ دایانڕشتووه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌و ستراتیژیه‌تی كاری رێكخراوه‌ییان له‌ چه‌ند ساڵی داهاتوودا . دوابه‌دوای ئه‌و به‌رێز مه‌یسه‌ر عوبێد سكرتێری رێكخراوی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان تیشكی خسته‌ سه‌ر به‌رنامه‌و پلانه‌كانیان بۆ زیاتر گرنگیدان به‌ توێژی لاوان و گه‌شه‌پێدان و دۆزینه‌وه‌ی تواناكانیان له‌ پێناو پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌ و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ تواناكانیاندا ، چونكه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لاو له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت . پاشان نێچرفان حسێن سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به‌ تێرووته‌سه‌لی باسی له‌ كارووچالاكیه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ئۆڕگانه‌كانی كرد له‌ گه‌ل ئه‌و میكانیزم و پلان و به‌رنامانه‌ی كه‌ داینڕشتووه‌ بۆ كاركردن له‌ سه‌ری له‌ داهاتوودا . وێڕای گفتوگۆو ئاڵووگۆڕكردنی بیروڕا له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێدا ده‌وڵه‌مه‌ند كرا . سوپاسی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا بۆ ئه‌و پێشوازی و گرنگیدانه‌ی كه‌ به‌ ڕیكخراوه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌دات له‌ پێناو سه‌رخستنی به‌رنامه‌و پلانه‌كانیان بۆ خزمه‌تی زیاتری چین و توێژه‌كان له‌ كوردستاندا





ئەم هەواڵە 3526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad