English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بکوژەکەی كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی سویدی له‌ كۆیه‌ دەستگیر کرا
2018-09-13 [05:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئەوەی دوێنی کاتژمێر هه‌شت و نیوی شەو رووداوێك كوشتن له‌ شه‌قامی 100 مه‌تری نزیك عه‌نكاوه‌ ئه‌نجامدرا، توانرا بكه‌ری سه‌ره‌كی ده‌ستگیر بكرێت.

دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس له‌ ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی ۱۰۰م نزیک عەنکاوە ئاگادار کرانەوە، دەرکەوت کەوا هاوڵاتیەک بەناوی "سالار صدیق" تەمەن ۳٤ ساڵ، کارمەندی نەخۆشخانەی تایبەتی سویدیه‌، لەلایەن تۆمەتبارێکەوە کوژرا بوو، له‌ هه‌مان كاتدا تۆمەتبار لەشوێنی ڕووداو ڕایکردبوو.

پۆلیس دۆسیەی بۆئەم ڕووداوە کردەوە و دەست بەلێکۆڵینەوە کرا، دوای ماوەیەکی کەم لەڕووداوەکە توانرا بکەری سەرەکی تاوانەکە لە شارۆچکەی کۆیە دەستگیر بکرێت، دانینا بە تاوانەکەی کەوا بەهەڵە ئه‌م كوشتنه‌ی ئه‌نجام داوه‌.

پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کرا، بڕیاریدا بەبەندکردنی تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤۰٦) لە ی.س.





ئەم هەواڵە 3367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad