English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگورك و دۆگلاس سیلیمان كۆبووه‌وه‌
2018-09-13 [05:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ برێت مه‌گكورك، نوێنه‌ری تایبه‌ت سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌ و باسیان له‌هەوڵەكانی دامەزراندنی حكوومه‌تی نوێی عێراق كرد.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 13ـی9ـی2018 له‌ سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازی له‌ برێت مه‌کگۆرك, نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی شه‌ڕی دژ به‌ داعش كرد.

له‌ دیدارێكدا كە دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ئامادەی بوو، هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی دوایین هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی حكوومه‌تی نوێی عێراقی و دانیشتنی 15ـی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرد.

هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رۆشنایی خرایه‌ سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و جه‌ختیش له‌سه‌ر هەماهەنگیی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی دژ به‌ داعش كرایه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 9016جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad