English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتێکی دراوسێ رێگەی نەدا سائیروون و نەسر کۆتلەی گەورە پێک بهێنن
2018-09-13 [07:48 AM]

ZNA - هەولێر


سەرکردەیەکی شیعە ئاشکرای کرد، ئێران رێگەی نەدا هاوپەیمانێتی سائیروون و نەسر کوتلەی گەورەی پەرلەمانی رابگەیێنن

 بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، بڕیاربوو لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان کوتلەی گەورەی پەرلەمانی لەلایەن هاوپەیمانێتی نوات رابگەیێندرێت، بەڵام ئێران رێگری لە راگەیاندنی ئەو کوتلەپەرلەمانییە کرد. گوتیشی، هاوپەیمانێتی نوات شەوێک بەر لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق لەسەر گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی رێککەوتبوون، بەڵام ئێران لە کاتژمێر ٦ی سەر لەبەیانی ئەو رۆژەی دانیشتنی پەرلەمانی تێدا ئەنجامدەدرا، کۆتایی بە راگەیاندنی ئەو کوتلەیە هێنا.

ئەعرەجی گوتی: راگەیێندراوی کۆتایی مەرجەعییەت سەبارەت بە حکومەتی داهاتووی عێراق لەلایەن عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانەوە دەرنەچووە، ئەمەش کێشەی لە نێو خودی مەرجەعییەت دروستکردووە.

 





ئەم هەواڵە 9859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad