English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەروان هەرکی: بەو هیوایەم خەڵکی کوردستان بەدەروونێکی ئاسوودەوە دەنگ بدەن
2018-09-14 [06:11 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارەی ٤١ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، من وەک  کاندیدی پێشمەرگە، کار دەکەم بۆ نە ھێشتنی کەم وکورییەکانی پێشمەرگە و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و کەم کرنەوەی ئازارەکانیان.

 
سەروان محەمەد علی ھەرکی، کاندیدی ژمارەی ٤١ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بێگومان ھەر کاندیدێک چەند کارو پرۆژەی تایبەت بە خۆی ھەیە، منیش وەک کاندیدی پێشمەرگە لە سەر لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان کاری سەرەکیم لە سەر پێشمەرگە و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان دەبێت، کار دەکەم بۆ نە ھێشتنی کەموکورییەکانی پێشمەرگە و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و کەم کرنەوەی ئازارەکانیان، ھەر چەند ئێش و ئازاری پێشمەرگە و خانەوادەی شەھیدان  بینیویانە بێ گومان منیش بینیومە چونکە منیش پێشمەرگەم، زۆر کاری جوان ھەیە لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کوردستانی بوون تاکە ئامانجی پارتی دیوکراتی کوردستانە، پارتی بوون لە پێناو کوردایەتی نەوەک کوردایەتی لە پێناو پارتی بوون، دەبێت ھەموو لایەنەکان لە پێناو کوردستان ھەول بدەن زۆر جار پارتی لە پێناو کوردستان  زیانی بە خۆی گەیاندووە.

 
کاندیدی ژمارەی ٤١ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: بەرنامەی کاری من لە ١١ خال خۆی دەبینێتەوە بە شێوەیەکی گشتی خۆی لە ھەموو سێکتەرەکاندا دەبینێتەوە وەک پێشمەرگە  و خانەوادەی شەھیدان و لاوان بە تایبەتی و ھەلی کار و مافی ئافرەت و پەروەردە، ھەندێک پرۆژە ھەیە کە لە پەرلەمانی کوردستان  خراونەتە دەنگدانیشەوە بەلام جێبەجێ نەکراون، من کار لە سەر جێبەجێ کردنی پرۆژەکان دەکەم و ھەولی تەواو بوونیان دەدەم، زۆر لە موزەخانەو بالەخانە دروست کراون بە ناوی پێشمەرگە بەلام تەنیا بالاخانەکان دروست کراون و کاری تەواو نەکراون.


سەروان ھەرکی گووتیشی: پەیامی من بۆ دەنگ دەرانی کوردستان بە گشتی و لاوان بە تایبەتی، من راستگۆ دەبم لە گەلیان و شەرمەزاریان ناکەم لە دەنگ دان بە من و ھیچ کاتێک وا ناکەم کە پەشیمان ببنەوە لە دەنگەکەیان و ھەر کەسێک من لە پەرلەمانی کوردستان ببینێت وا ھەست بکات کە خۆی لە پەرلەمانە، بۆیە داوا دەکەم کە بە دل و گیان دەنگ بدات و دەروونی خۆێ ئاسودە بکات، ھەر کەسێک بیر بکاتەوە بێ گومان ھەلە ناکات لە دەنگ دان، چونکە ھەر دەنگێک ئامانەتێکە لەلای من، ھەر دەنگێک بۆ کاندیدێک و لە داھاتوودا ھەلەیەک بکرێت ئەوا دەنگ دەریش لەم ھەلەیە بەشدارە چونکە بە دەنگی ئەوان چۆتە پەرلەمان ئەگەر بە بیرکردنەوەیەکی دروست و دەروونی خۆی ئاسودە بکات ھەر کارێکی راست و دروست لە داھاتوودا دەنگ دەریش تێیدا بەشدار دەبن، داوا لە خەلکی کوردستان  دەکەم کە بە بیر کردنەوەیەکی بەھێز و گرو تینەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.

 

 

رێباز یونس


 





ئەم هەواڵە 5848جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad