English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاوان گرینگترین چینی کۆمەڵگان پێویست خزمەتیان بکرێت
2018-09-14 [04:33 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ١٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان  ئامانجمان ئەوەیە لە کوردستان ھەلبژاردنێکی ئارام بەرێوە ببرێت و ھەموو لایەنەکان بەرنامەو کاری خۆیان بخەنە بەردەم رایی گشتیەوە و ھاولاتیان ئازاد بن بەبێ ئیرھابی فکری و بەبێ ھیچ زەختێک دەنگ بەو لایەنە بدات کە دەزانێ خواستی خۆی تێیدا بەرجەستە بکرێت.

 

کوێستان لەتیف والی، کاندیدی ژمارە ١٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: من وەکو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ھەمان کار و بەرنامەی پارتی کار دەکەم کە دروشمەکەی کوردستانێکی بەھێز و ژێرخانێکی بەھێز و دەستوورێکی ھەمیشەیمان ھەبێت، کار لە سەر ئەو خالانە دەکەم کە لە دەسوور دا خزمەت بە کوردستان  دەکات بچەسپێت، یەکەم کاریشمان چەسپاندنی دەسوورە بۆ ھەمیشە بۆ کوردستان و کوردستانێکی بە ھێز و ژێرخانێکی بەھێز ئەمە لە ئەولەویەتی کارکردەکەمان دەبێت، ھەروەھا ئەو خواستانەی کە خەلک ھەیانە بێنە ناو دەسوورەوە، ھەندێک یاسا پێویستیان بە ھەموار کرنەوەی ھەیە و ھەندێک یاساش پێویستیان بەوەیە کە ھەندێک بڕگەی بۆ زیاد بکرێت ئامانجمان لەوە چەند پرۆژە بخەینە ناو کۆمەلگا تاوەکو ئارامی و ئاسایش و یەکسانی تێیدا بەرجەستە بکرێت کە ھەموو لایەنەکان بتوانن ململانێی سیاسی خۆیان ئەنجام بدەن، ئەوەی لە ھەمووی گرنگتر ئەوەیە کلتوری دیموکراسی کلتورێکێ نوێیە لە ولاتی ئێمە چونکە با ھەلبژاردن نەکرێتە دەرکەوتن لە نێوان ئایدۆلوژیا جیاوازەکاندا روبدات، وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان  ئامانجمان ئەوەیە لە کوردستان ھەلبژاردنێکی ئارام بەرێوە ببرێت و ھەموو لایەنەکان بەرنامەو کاری خۆیان بخەنە بەردەم رایی گشتیەوە و ھاولاتیان ئازاد بن بەبێ ئیرھابی فکری و بەبێ ھیچ زەختێک دەنگ بەو لایەنە بدات کە دەزانێ خواستی خۆی تێیدا بەرجەستە بکرێت.

 

کاندیدی ژمارە ١٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئەوەی کە زیاتر ئامانجمە من وەک رەگەزی خۆم زیاتر پالپشتی لە ئافرەتان دەکەم، چونکە لە کۆمەلگا ئێمە دا ئافرەت یێکێکە لە سومبلە ھەرە گرنگەکانی ئازایەتی و جوانی و دانبەخۆدا گرتن کە ناوبانگی جوانی ھەیە لە ھەموو جیھاندا، ئافرەتانی ئێمە دەبێت ژینگەیەکی یەکسانی بۆ برەخسێندرێت، من وەکو ئافرەتێک دەمەوێت ململانی ھەموو توندوتیژیێک بکەم بە ھەموو توندوتیژیێکەوە بە تایبەتی ئەو توندوتیژیەی کە لە سۆشیال میدیاوە لە کاتی ھەلبژاردنەکان دا رووبەرووی ئافرەتان دەبنەوە ئامانجیان شکاندنیابە لە رووی کلتوریەوە، ئافرەت ناسکترین بونەوەرە لە کاتی ھەلبژاردنەکان دا دەیانەوێت لە بلاوی کلتوری دا لێیبدەن، ئامانجم ئەوەیە کە بتوانم رووبەرووی ھەموو توندوتیژیێک بکەم ئەگەر راگەیاندن بێت یان لە سۆشیال میدیاوە بێت و بتوانین رێگری لێبکەین و ژینگەیەکی ئارامی بێ توندوتیژی بۆ ھاولاتیان برەخسێنین.

 

کوێستان لەتیف گووتیشی: ئەو لاوانەی ئە تازە مافی دەنگدانیان ھەیە  یەکێکن لە گرینترین تەبەقەکانی کۆمەلگا، بەلام ھیوادارم لاوان خاوەن پرەنسیب و خاوەن مەبدەئی بن، زۆربەی لاوی ئێمە بە بۆنەی تەکنەلۆژیاوە و راگەیاندنەوە ھەندێ جار ناتوانێ بریاری کۆتایی بدات و ھەندێ جار لایەنە سیاسیەکان ھەول دەدەن گەنجان بە ئاراستیەکەی تردا ببەن، گەنج لای ئێمە وێنە دەکرێت کە ھەندێک جار توندوتیژیێک بەرامبەر دەکرێت و ھەندێک جاریش موتەسەرفە، بەلام لە راستیدا وا نیە لاوانی ئێمە ھۆشیارن، ئۆمێد دەکەم کە ئەم گەنجانەی ئێمە درک بە گرنگی خەلکی خۆیان بکەن، گەنج میحوەری ھەرە گرنگە لە گۆرینی کۆمەلگا دا و دەنگی خۆی بە گرنگ بزانێت کە دەتوانێ تەوەرە سیاسیەکان لە ولاتەکە ئاراستە بکات، گرنگە لای ئێمە کە گەنج بە شێوەیەکی مەبدەئیانە بەشداری ھەلبژاردنەکان بکات چونکە  ھەر وەک باسم کرد لە لایەن چەند حیزبێکەوە لاوی ئێمە ئیستقلال دەکرێن بە ھەلدێریان دەبن و بە توندوتیژی ھەلبژاردنەکانیان بکەن، ئومێدەوارم لاوەکانمان بەشداری ھەلبژاردنەکان بکەن و بۆ مەسەلەی نەتەوەی بوون لە ئەولەویەتی پارتی بوونی ئەم گەنجانە بێت، لە ولاتی ئێمە گەنج پێوستی بە خزمەت کردن ھەیە لە بەرنامەو پارتیشدا ھەیە کە ھەلی کار بۆ گەنجان برەخسێنین بۆ ئەوەی گەنج  بتوانێت تواناکانی خۆی تێیدا بەرجەستە بکات.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2302جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad