English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت
2018-09-15 [05:04 AM]

​ZNA - هەولێر


بڕیارە ئەمڕۆ 15/9/2018، بۆ جاری دووەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبنوونەوەی خۆی ئەنجام بدات  بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەن و دوو جێگرەكەی.

بڕیارە ئەمڕۆ لەدووەم كۆبوونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی ئەنجوومەن و دوو جێگرەكەی ھەڵبژێردرێن.

ھاوكات، تاكو ئێستا سوننەكان لەسەر كاندیدكردنی كەسێك بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان كە پشكی سوننەیە، یەكلانەبوونەتەوە، جگە لە محەمەد حەلبوسی، كە كاندیدی میحوەری وەتەنیە، 8 كاندیدی دیكەش خۆیان بۆ پۆستەكە كاندیدكردووە.

لە 3/9/2018 یەكەم كۆبوونەوەی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام تائێستا رێككەوتنی كۆتایی لەنێوان لایەن و ھاوپەیمانێتیەكان نەكراوە.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، بەڵام تائێستا نە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ھەڵبژێردراوە نە دیاركردنی كاندیدیش بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەكلایی بووەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 5926جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad