English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكی ته‌نگی به‌ ئێران هه‌لچنیوه‌
2018-09-15 [05:35 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە كاتێكدا نزیكەی دوو مانگی ماوە بۆ قۆناغی دووەمی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، هەناردەكردنی نەوتی ئەو وڵاتە لە مانگی نیسانەوە تاكو ئێستا لە سەدا ٢٨ كەمی كردووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ، هەناردەكردنی نەوت لە لایەن ئێرانەوە لەدوای كشانەوەی تاكلایەنەی ئەمریكا لە رێكەوتننامەی ئەتۆمی نێوان ئێران و كۆمەڵەی وڵاتانی پێنج كۆ یەك هەنگاو بەهەنگاو كەمبوونەوەی بەخۆیەوە دەبینێت.

هەر بەپێی هەواڵەكە،  لەمانگی نیسانەوە هەناردەكردنی نەوتی ئەو وڵاتە رۆژانە ٨١٠ هەزار بەرمیل كەمی كردووە و بەمەش بەرێژەی لە سەدا ٢٨ نزمبووەتەوە، كە ئەوەش زیانی بۆ سەر ئەو وڵاتە هەیەو تەنگی پێهەڵچنراوە.

هەروەها بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی نەوتی ئێران، لە مانگی نیساندا رۆژانە دوو ملیۆن و ٨٧٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە كراوە و ملیۆنێك و ٤٠٠ هەزار بەرمیلیشی، كە نزیكەی نیوەی ئەو رێژەیەیە هەناردەی چین و هیندستان كراوە. 

هەر لەو ماوەیەدا لە سەدا ٦٠ی دوو ملیۆن و ٨٧٠ هەزار بەرمیل نەوتە خاوەكە هەناردەی چین، هیندستان، ژاپۆن و كۆریای باشوور كراوە و رێژەكەی دیكەیشی هەناردەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا، توركیا و ئیمارات كراوە. 

لەكاتێكدا ئێران لە مانگی ئایاردا رۆژانە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیلی هەناردە كردووە، لە مانگی حوزەیراندا ئەو رێژەیە بۆ دوو ملیۆن و ٦١٠ هەزار بەرمیل كەمبووەتەوە. 

ئێران، كە ئەندامی ئۆپیكە لە مانگی نیسان رۆژانە دوو ملیۆن و ٨٧٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو و ٣٣٠ هەزار بەرمیل گازی هەناردە كردووە.

گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران لە مانگی تەمووزدا زیاتر كاریگەری هەبوو لەسەر بازرگانی نەوتی ئەو وڵاتە، بەهۆی گوشارەكانی ئەمریكا لەسەر هاوپەیمانەكانی هاوردەكردنی نەوتیان لەئێران كەمكردەوە و بەمجۆرەش لەو مانگەدا رێژەی هەناردەكردنی نەوت لەلایەن ئێرانەوە بۆ دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل كەمی كردووە. 





ئەم هەواڵە 5632جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad