English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتێكی ئەوروپی دەیان سەرباز لە هەرێمی كوردستان جێگیر دەكات
2018-09-15 [05:46 AM]

ZNA - هەولێر


هۆڵەندا بڕیاریداوە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ فڕۆکە شەركەرەكانی ووڵاتەكەی كە لە عێراق و سووریا شەڕی داعشیان دەكرد بکێشێتەوە. بەڵام جێگیرکردنی ئاسایش 50 سەرباز لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکات. 

 

مارک رۆتە  سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "کۆتایی شەڕی داعش نزیک بووەتەوە و ئێستا داعش بووەتە رێکخراوێکی نهێنی و کاردەکات بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی، بۆیە حکومەت بڕیاریداوە ماوەی مانەوەی فڕۆکەکانی F 16  درێژ نەکاتەوە".
 
مارک رۆتە گوتیشی: " هۆڵەندا لە عێراق  قۆناغی هێرشکردن دەگۆڕێ بۆ قۆناغی بنیاتنانی ئاسایش بۆ گەڕانەوەی خەڵک بۆ سەر ماڵ و حاڵیان، بۆ ئەم مەبەستەش 50 سەرباز لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکات بۆ مەشقکردن و پاراستنی ناوچە ئازادکراوەکان لە دەستی داعش". 
 
هەروەها 3 تا 12 سەربازی یەکەی تایبەت لە بەغدا دەمێننەوە بۆ مەشقکردنی هێزە عێراقییەکان، هەروەها 20 کەسی مەدەنی و سەربازی لەچوارچێوەی پرۆسەی ئەرکەکانی هێزەکانی پەیمانی ناتۆ دەمێننەوە بۆ جێگیرکردنی ئاسایش لە عێراق. 
 
لە ساڵی  2014 هۆڵەندا بە 4 فڕۆکەی جۆری F16 بەشداریکرد لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانانی دژی داعش لەعێراق.




ئەم هەواڵە 5983جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad