English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا داوا دەکات رووسیا رێگە لە هێرشی کیمیایی سەر ئیدلب بگرێت
2018-09-15 [06:05 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی لە بەرلینی پایتەخت رایگەیاند، هێرشی سەر ئیدلب ئەنجامی کارەساتباری لێدەکەوێتە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەبنە قوربانی. 

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە رووسیا کرد کە توانا و کاریگەرییەکانی خۆی لەسەر حکومەتی سووریا بەکار بێنێت بۆ رێگریکردن لە بەکاربردنی چەکی کیمیایی لەو هێرشە چاوەڕوانکراوەدا. 

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتی: "هێرشێکی فراوان لە ئیدلب، دەکرێت ئەنجامی کارەساتباری بۆ ملیۆنان کەس لێ بکەوێتەوە. بەدڵنیاییەوە ئەوە گرنگە کە شەڕی ئەو تیرۆریستانە بکرێت کە لە لیستی نەتەوە یەکگرتووەکاندان، ئێمە لەسەر ئەوە کۆکین، بەڵام ئەوەی کە لە شوێنێکی هەڵە و کاتێکی هەڵەدان، مشتومڕ هەڵناگرێت چونکە ئێمە قسە لەسەر هەزاران کەس دەکەین لە دەورووبەری ئیدلب."

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەروەها رایگەیاند: "ئەوە روونە کە رووسیا توانای دانانی کاریگەری لەسەر رژێمی سووریای هەیە و ئێمەش بەردەوامین لەسەر ئەوەی کە ئێستا ئەو توانایە بەکار ببرێت بۆ رێگرییکردن لە بەکاربردنی چەکە کیمیاییەکان لە هەموو بارودۆخەکاندا".
 





ئەم هەواڵە 1840جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad