English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌عید هه‌ركی: خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و بریندارانی سه‌نگه‌ر پێویستیان به‌ خزمه‌تی زیاتر هه‌یه‌
2018-09-15 [07:18 AM]

ZNA- هه‌ولێر


كاندیدی ژماره‌ 94ی لیستی 183ی پارتی دیمكراتی كوردستان ئه‌گه‌ر هاتوو متمانه‌ی ئه‌وه‌م به‌ ده‌ست هێنا ببمه‌ نوێنه‌رتان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانتان ده‌بم هه‌ولی رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمان به‌ران ده‌ده‌م .

 

سه‌عید هه‌ركی كاندید له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ئاژانسی هه‌والی زاگرۆسی راگه‌یاند: وه‌ك چۆن پارتی له‌ رابردوودا داكۆكیكاری مافی خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وام بین به‌لكو له‌وه‌ش زیاتر هه‌ول ده‌ده‌ین له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌م مافه‌ ره‌وامانی خه‌لكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بین .

 

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌عید هه‌ركی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هاتوو متمانه‌ی ئه‌وه‌م پێكرا بچمه‌ په‌رله‌مان یه‌كێك له‌كاره‌كانم هه‌ولی رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمان به‌ران ده‌ده‌م كاری جدی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌م .

 

هه‌روه‌ها هه‌ركی راشیگه‌یاند شه‌هیدان و بریندارانی سه‌نگه‌ر پێویستیان به‌ خزمه‌تێكی زۆرتر هه‌یه‌ ئه‌وان له‌ پێناو خاك و ولات گیانی خۆیان به‌خشی بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ رێزیان لێ بگیرێت شایه‌نی ئه‌و قوربانیه‌بێت كه‌ داویانه‌ .

 

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌عید هه‌ركی رایگه‌یاند داوا له‌ خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی ژماره‌ 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانێكی به‌هێزمان هه‌بێت .

 

 

ئا: گۆران مسته‌فا





ئەم هەواڵە 4468جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad