English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەمال شێخ رەئوف: مافی ھونەرمەندان بە ھیچ شێوەیەک نە پارێزراوە زۆرێک لە ھونەرمەندە کۆنەکان لە مالەوە بە نەخۆشی کەوتوون
2018-09-15 [07:57 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ١٠ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، مافی ھونەرمەندان بە ھیچ شێوەیەک نە پارێزراوە زۆرێک لە ھونەرمەندە بە تەمەنەکان لە مالەوە بە نەخۆشی کەوتوون ھیچ کەسێک سەردانیشیان ناکات و باری ماددیان تەواو نیە و پێداویستی تەندروستی تەواویان بۆ دابین نەکراوە، ئەمە پێوستی بە خانەی جێنشینی ھونەرمەندان و نووسەران ھەیە کە بە ھیچ شێوەیەک حیساب نەکراوە بۆ ژیان و دوارۆژی ئەو کەسانەی کە تەمەنی خۆیان دا ئەنێن لە پێناو خزمەت کردن.

 

کەمال شێخ رەئوف ھەنجیرە، کاندیدی ژمارە ١٠ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دەرچوی ئەکادیمایی ھونەرەجوانەکانم ئەندامی توێژیبەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانم، پێشمەرگەی ھەردوو شۆرشی ئەیلول و گولانم و ماموستایی ھونەرەجوانەکان بوم لە سالی ١٩٨٢ لە شاری سلێمانی دواتر بەئەمری دیوانی ئەنجومەنی جمھوری  ئەمری فەسلم بۆ دەر کرا دوابەدوای ئەوە بە بێ دابران پەیوەندیم بە ریزەکنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردوە و لە سالی ١٩٨٧ لە بەر رژێمی بەحس بە تێکرای خانەوادەکەمەوە لەگەل حزبی پارتی روومان لە شاخ کرد و دوای گەرانەوەمان من یەکێک بوم لە دامەزرێنەری کەنالی کوردستانی سلێمانی، یەکێکم لە ئەندازیارە سەرەکیەکانی دامەزراندنی کومەلەی ھونەرمەندانی کوردستان، خاوەن ٥ کتێبی شانۆیی و چیڕۆکم ھەیە وە بە گشتی لە نوسینەکانم دا باسم لە جینوسایدی ھەلبجەو ئەو بارە نەخوازراوەی کە بە سەر کوردستان دا ھات بەگشتی، داوا لە خەلکی کوردستان دەکەم کە متمانەم پێ ببەخش تا زیاتر خزمەتیان بکەم.

 

کاندیدی ژمارە ١٠ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: کاتی کە شاری ھەلمەتو قوربانی و شاری شێخیان دامالان لەو ناوە پیرۆزە و شاری ناویان نا شاری رۆشنبیری، بەلام شاری رۆشنبیری زۆر نابەجێ بوو نە بوو بە شاری رۆشنبیری و نە بوو بە شاری ھەست بزوێنی نوسەران و ھونەرمەندان، ئەوەی کە من رەچاوی دەکەم بە راستی لە ئێستادا بە سوال و سەدەقە سپۆنسەر پەیا دەکەن بۆ کارە ھونەری و فیستیڤالەکانیان، لە رۆژی شانۆی جیھانی پار سال لە فیستیڤالەکەدا من بۆ خۆم بەشدار بووم بە رووداوێکی زۆر ترسناک دەی بینم کە پارێزگای سلێمانی دەرمالەی خۆی بەخشی بۆ بەرێوە چوونی ئەم فیستیڤالە ئەمەم پێ باش نیە، شاری رۆشنبیری پێوستی بە تازەکردنەوەی بەگیانی ھونەری ھەیە کە ئە گیانانە چەندین نەوی نوێی خاوەن بروانامەوە پسپۆرن و ئەکادیمایی ھونەرەجوانەکانیان تەواو کردووە و من بەرنامەم ھەیە لە پەرلەمانی کوردستان  لەگەل ئەندامانی تر گفتووگۆ بکەم لە سەر بەرز کردنەوەی ئاستی ھونەرمەندان بە پێی حەز و ئارەزو کارە ھونەریەکانیان، ھونەرمەندە مێژوو دا ئەرێژێ لە سالی ١٩٩٢ جەنابی سەرۆک بارزانی لە گەلی کۆبوینەوە و فەرمووی ئێمە کە سیاسەت دەکەین و کاری پێوستی رۆژانە تەمین دەکەین و نیشتیمان دەپارێزین و بەرگری لە خاکی خۆمان دەکەین بەلام ھونەرمەندان مێژووی ئەم ولاتە ئەھۆنەوە چ بە پەیکەر بێت چ بە شانۆیی بێت.

 

کەمال شێخ رەئوف گووتیشی: پەیامی من بۆ ھونەرمەندان ئەوەیە راست کردنەوەی ھەموو بنەماکان کە لە سەندیکایی ھونەرمەندان دا ھەیە وەکو تینێک دابمەزرێت، ئەمە یەکێمە لە کارەکانم کە پێداچونەوەیەکی زۆر بە سەر ھەموو ئەو یاسایانەی کە گورانکاری بەسەردا دەکرێت لە سەندیکا کار لە سەر خالە لاوازەکانیان دەکەم کە ئەوانەی پێوستیان بە گۆرانکاریە، ھەروەھا مافی ھونەرمەندان بە ھیچ شێوەیەک نە پارێزراوە زۆرێک لە ھونەرمەندە بە تەمەنەکان لە مالەوە بە نەخۆشی کەوتوون ھیچ کەسێک سەردانیشیان ناکات و ماددی تەواویان نیە و پێداویستی تەندروستی تەواویان بۆ دابین نەکراوە ئەمە پێوستی بە خانەی جێنشینی ھونەرمەندان و نووسەران ھەیە کە بە ھیچ شێوەیەک حیساب نەکراوە بۆ ژیان و دوارۆژی ئەو کەسانەی کە تەمەنی خۆیان دا ئەنێن لە پێناو خزمەت کردن، بەلام لە دوارۆژیش دا دەبێت قەک پەککەوتەیەکی ئاسایی حسابیان بۆ بکرێت.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad