English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوێری ...لە کارکردن و بڕیار دان 
2018-09-15 [09:01 AM]

ZNA- ھەولێر 


 نەخۆشیەکی گەورەو کاریگەرمان گرتووە زۆر بەکەمیش ھەستی پێ دەکەین ،ئەویش بوێر نەبوونە لە بڕیاردان ، ڕۆژانە لە دامو دەزگاکانی میری زۆر بە ڕوونی ھەستی پێ دەکرێ کە جەنابی پلەدار یان بەڕێوەبەرە گشتییەکان بوێری واژوو کردن یان بڕیاردانی نیە لەسەر داواکاریەکی ھاوڵاتیان.
لەکاتێکدا بەپێی ڕێنماییەکانە  لە قوتابخانەکانیش بەڕێوەبەرمان ھەیە بوێر نیەو جلەوی کارگێری لە دەست دەرچووە لە کاتێکدا کەسی یەکەمە لە شوێنەکە [لە گەڵ ڕێزم بۆ کەسانی دڵسۆزو بوێر ]. لە وەرزشیش زۆر جار لە کاتی بەڕێوە چوونی یاریەکان دەبینین ڕاھێنەر یاریزانی باشی لەسەر ھێلی یەدەک داناوەو بوێری نیە بڕیار بدات و یاری بەو یاریزانە بکات .زۆر باشیش دەزانێ کە ئەو یاریزانە دەتوانێ ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ئەنجامی یاری بگۆڕی، ھەرچەندە چەند ڕاھێنەرێکی بوێرو لێھاتوو دەبینین کە بەڕاستی ڕۆڵیان ھەبووە لە دروست کردن و ناسین و پێگەیاندنی یاریزانی بەھرەمەندو ئەستێرە . لە کۆتاییدا دەڵێم کارگێڕی کارکردنە نەک پۆست بۆیە ئاساییە بوێر بی و بڕیار بدەی بەمەرجێک لە سنووری ڕێنمایی یەکان بێ و خزمەت کردن بێ بە بوارەکە و بە ھاوڵاتیان و یاریزانان و وەرزشوانان .

کەمال یوسف 





ئەم هەواڵە 7693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad