English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزانە سالار لەسەر چی کوژراوە 
2018-09-15 [09:14 AM]

ZNA- ھەولێر 



ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر روونکردنەوەیەک لەسەر کێشەی کوشتنی سالار سدیق بڵاودەکاتەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقی روونکردنەوەکەیە:

دوا بەدوای ڕووداوی کوشتنی سالار سدیق لە ٨/١٢ دەنگۆی ھۆکاری کوشتنەکەی بەم شێوەیە لە میدیاکان بڵاو بۆوە کە گوایە بەھۆی گیان لەدەستدانی کەسێک لە نەخۆشخانەی تایبەتی سویدی وەک تۆڵە سەندنەوەیەک ھەڵساون بە کوشتنی سالار سدیقی بەرپرسی ژمێریاری ئەم نەخۆشخانەیە بەڵام ئەمە دوورە لەڕاستی بەڵکو ڕاستی ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە دوای دەستگیر کردنی تاوانبار«ی ا ح» دانی بە تاوانەکەی دانا.
دوا ئەوەی کێشەیەکی خێزانی دەکەوێتە نێوان بەڕێوەبەری نەخوشخانەی ناوبراو و خێزانەکەی کە دەکاتە خوشکی بکوژ دواتر برای خێزانەکەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە چۆتە نەخۆشخانەکە و دوای دەرچونی سالار لە نەخۆشخانەکە بە ھەڵە ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە و سالاریان کوشتوە.
ڕاستی ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە و داواکارین لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ھاووڵاتیان ھیچ کات گوێ بۆ ھەواڵی نادروست نەگرن نەیکەنە سەرچاوە بۆ وەرگرتنی زانیاری.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 13207جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad