English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەنگدانی نھێنی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردووە
2018-09-15 [09:52 AM]

Z.N.A


 پاش ئەوەی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو بووە، محەمەد عەلی زەینی، سەرۆکی کاتی پەرلەمان دانیشتنەکەی دەستپێکردووە، ھەر چەندە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوپەیمانی سائیروون و چەند لایەنێکی دیکە لە ھۆڵی کۆبوونەوەکە چوونەتە دەرەوە، بەڵام دەرچوونیان بۆ راوێژکردن بووەو دواتر گەڕاونەتەوە ناو ھۆڵی پەرلەمان و دەنگدانی نھێنی بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی دەستیپێکردووە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ سوننەکانی عێراق دەبێت و نۆ کەس کاندیدی ئەم پۆستەن، بەڵام چوار کەسیان کشاونەتەوەو پێنج کەسەکەی دیکەیان ھێشتا بەردەوامن لە کێبڕکێی بوون بە سەرۆکی پەرلەمان.
بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش پارتی دیموکراتی کوردستان دکتۆر بەشیر خەلیل حەدادی کاندیدکرووەو ھەر یەکە لە موسەننا ئەمین لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ئەحمەدی حاجی رەشید لە کۆمەڵی ئیسلامی خۆیان بۆ پۆستەکە پاڵاوتووە.
سەرۆکی پەرلەمان دوو جێگری دەبێت و لە لیستی ھاوپەیمانێتی سائیروون کە موقتەدا سەدر پاڵپشتی دەکات حەسەن کەریم بۆ وەرگرتنی کاندید کراوە.
بەگوێرەی دەستووری عێراق ئەمڕۆ دوا وادەی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە.





ئەم هەواڵە 1876جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad