English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک ترامپ بۆ جۆن کێری: كاری گه‌وره‌ی ئێمه‌ بنكۆڵ ده‌كه‌ی ئه‌ی خراپكار
2018-09-15 [12:06 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئەوەی جۆن کێری وەزیری پـێشووی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا ئاشکرای کرد كه‌ لە كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەردەوامبووە، سەرۆکی ئەمەریکا ڕەخنەی توندی لێ گرت و تی، تەنها لەسەر حسابی گەلی ئەمەریکا کاری مەزنمان بنکۆڵ‌دەکات. ئەو پـێی وتوون چاوەڕێ بن هەتا بەڕێوەبەرایەتی ترامپ دەڕوات! ئایا ئەو تۆمارکراوە بەپـێی یاسای تۆمارکردنی ئاژانسی بیانی. ئەی خراپکار!"

سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر رایگه‌یاند، جۆن کێری کۆبوونەوەی نایاسایی لەگەڵ ڕژێمی ئێرانی دوژمنکار ئەنجامداوە، ئەمەش تەنها لەسەر حسابی گەلی ئەمەریکا کاری مەزنمان بنکۆڵ‌دەکات. ئەو پـێی وتوون چاوەڕێ بن هەتا بەڕێوەبەرایەتی ترامپ دەڕوات! ئایا ئەو تۆمارکراوە بەپـێی یاسای تۆمارکردنی ئاژانسی بیانی. ئەی خراپکار!"

بەپـێی یاسای تۆمارکردنی ئاژانسی بیانی The Foreign Agents Registration Act، هەر کەسێک و لایەنێکی دەسەڵات و حزبی لە ئەمەریکا پەیوەندی بە حکومەتێکی بیانی بکات دەبێت لە بەشی (NSD) ی وەزارەتی داد ئەو پەیوەندیـیە تۆماربکات.

جۆن کێری کە وەزیری دەرەوە بوو لە سەردەمی سەرۆکی پـێشوو براک ئۆباما، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە گەیشتن بە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی ئێران لە ساڵی 2015 . لە وتووێژێکی ڕادیۆیدا دانی نابوو بەوەی لە پاش جێهێشتنی پـۆستەکەی و هاتنی سەرۆک ترامپ بۆ کۆشکی سپی، ئەو سێ بۆ چوار جار چاوی بە جەواد زەڕیف کەوتووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 2020جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad