English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موگرینی و دیموسترا داوای رێگریكردن له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیدلب ده‌كه‌ن
2018-09-15 [12:56 PM]

ZNA - هه‌ولێر


فیدیریكا مۆگرینی نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا ستیڤان دیمستۆرا ره‌وشی سووریایان تاوتوێ كرد، جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ پێویسته‌ رێگری له‌ هێرشی سوپای سوریا بۆ سه‌ر ئیدلیب بكرێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپی كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌، دوێنێ موگرینی و دیمستۆرا له‌ برۆكسل كۆبوونه‌وه‌ و باسیان له‌ پێشهاته‌كان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ره‌وشی سوریا كرد و جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی رێككه‌وتنی ئه‌ستانا روسیا و توركیا و ئێران بكرێت.

هه‌ردوولا له‌سه‌ر رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ سوریا گفتوگۆیان كرد كه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ په‌راوێزی دانیشتنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیۆیۆرك له‌ 25ی سه‌پته‌مبه‌ر ئه‌نجامی ده‌دات.

مۆگرینی و دیمستۆرا تاوتوێی ره‌وشی ئیدلب به‌تایه‌ت و باكوری سوریایان به‌گشتی كرد، جه‌ختیان له‌هاوكاری به‌رده‌وام بۆ یارمه‌تی گه‌لی سوریا كرده‌وه‌، به‌پێویستیشیان زانی، رێگری له‌ هێرشی مه‌زنی سوپای سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌ بكرێت، هۆشداریان دا كه‌ كاره‌ساتی مرۆیی لێ ده‌كه‌وێـته‌وه‌.

 

rt





ئەم هەواڵە 5776جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad