English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوا لە ھاولاتیان دەکەم متمانە ببەخشن بە کاندیدانی پارتی بۆ ئەوەی باشترین خزمەت بکرێن
2018-09-15 [03:59 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ١٦ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، من دەمەوێت بە شێوەیەکی گشتی ژیانی ھاولاتیان بەرەو باشتر بوون ببەم لە داھاتوودا، ھەول دەدەم بۆ نە ھێشتنی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان نەک بە تەنھا لە نێوان دوو ھاوسەر بەلکۆ بگرە لە نێوان خۆشک و برا و دایک و کور، ھەروەھا گەشەپێدانی رۆلی ئافرەتان لە کۆمەلگادا.

 

شیلان یوسف شنگالی، کاندیدی ژمارە ١٦ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: من دەمەوێت بە شێوەیەکی گشتی ژیانی ھاولاتیان بەرەو باشتر بوون ببەم لە داھاتوودا، بەرنامە و پرۆژەی من گەشەپێدانی ھاولاتیان و کار لە سەر رێکخستنی ھەلی کار بۆ لاوان دەدەم و درست دەکەم و دەرگای دامەزراندن ئەگەر رێژەیەکی کەمیش بێت بکەمەوە وە ھەروەھا  زیاتر گرنگی دان بە خانەوادەی شەھیدان و ئەنفال کراوان وە ھەروەھا گەشەپێدانی رۆلی ئافرەتان لە کۆمەلگادا ھەروەھا  زۆر لە پرۆژەی تر ھەیە کە لە بەرنامەم دایە لە پەرلەمان کاریان کە سەر بکەم.

 

کاندیدی ژمارە ١٦ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: ھەول دەدەم بۆ نە ھێشتنی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان نەک بە تەنھا لە نێوان دوو ھاوسەر بەلکۆ بگرە لە نێوان خۆشک و برا و دایک و کور ھەر توندوتیژیێک کە لە نێوان خێزاندا بکرێت ھەولێ نە ھێشتنی دەدەم یاخۆت کەمی بکەمەوە، ھەروەھا  گرنگی دان بە کەسانی بە سالاچوو و دۆزینەوەی شوێنێکی باش بۆیان و دابین کردنی مووچەیەکێ مانگانە بۆیان، ھەروەھا  لە بوواری خۆمدا لە پەروەردە لە بەرنامەم دایە لە پرۆسەی پەروەردە بەرەو پێشەوە ببەم زیاتر لە ئێستا، چونکە زۆر کەموکوری تێدایە دەمەوێت ئاستی بەرزتر بکەمەوە، ھەروەھا گرنگی دان بە ئاوارەکان بە تایبەتی ئاوارەکانی شنگال جا چ مسولمان بێت یاخود ئێزدی بێت بە بی جیاوازی گرنگیان پێبدەم.

 

شیلان یوسف شنگالی گووتیشی: داوا لە ھاولاتیانی کوردستان دەکەم کەوا بە گەرمی روو لە سندوقەکانی دەنگ دان بکەن و متمانە ببەخشن بە کاندیدانی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان جا چ بە من بێ یان بە کاندیدانی تر چونکە  ھەموو کاندیدەکانی پارتی ئەک ئامانجمان ھەیە، من دەنەوێت متمانە بە من بکەن تاوەکو بتوانم کاریان بۆ بکەم لە ئایندە دا بە تایبەتی بۆ لاوان و ئەوانەی کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن کە دەرفەتی کاریان بۆ برەخسێنم.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 7858جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad