ZNA – هه‌ولێر
له دوای ھەڵبژاردنی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی لە یەكەم لێدوانی‌دا رایگەیاند، پێویستە تەوافوق و لێكتێگەیشتنی سیاسی لە نێوان كوتلەكاندا بكرێت.
سه‌رۆكه نوێیه‌كه‌ی په‌رله‌مان گوتیشی : "لەسەر ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەندامی ئەنجوومەن پێویستە تەوافوق و لێكتێگەیشتنی سیاسی بكەن بۆ پێكھێنانی حكوومەتێكی بەھێز، كە بتوانێت بەرەنگاری ئاستەنگەكان ببێتەوە، ئێمە لە قۆناغی داھاتوودا ئاستەنگی زۆرمان لە رووی سیاسی و ئەمنی لە بەردەمدایە".
دوێنێ 15ی ئهیلوول، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له نێو 9 كاندیدی دیكه‌ی هێزه سووننه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و وه‌ك سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"، هه‌ڵبژاردنی حه‌لبووسی، به پشتیوانی هاوپه‌یمانی "البناء" بووه، كه زۆرینه‌ی حه‌شدی شه‌عبین به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری.
ئەم هەواڵە 10303جار خوێندراوەتەوە |