ZNA- ھەولێر دیڤید بێکھامی ئینگلیزی و ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی ئینگلتەراو یاریزانی پێشووتری یانەی ریاڵ مەدرید و سەرۆکی ئێستای یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی، لیۆنێل مێسی کردۆتەوە ئامانج و دەیەوێت لەداھاتوودا پەلکێشی یانەکە بکات.
بەگوێرەی ھەواڵی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بێکھام بە نیازە دوای تەواو بوونی گرێبەستی مێسی لە بارسێلۆنا راستەوخۆ بیگوازێتەوە یانەکەی خۆی.
لە ھەواڵەکەدا باسی ئەوەش کراوە، بێکھام و مێسی تاوەکو ئێستا سەبارەت بەو بابەتە گفتوگۆیان نەکردووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت گرێبەستیکی گران بەھا بخرێتە بەردەم یاریزانە ئەرجەنتینییەکە.
مێسی لە ٢٠٢١ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە کۆتایی دێت، بەڵام بێکھام دەیەوێت لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەو ئەستێرەیە بگوازێتەوە ئەمریکا.
ئەم هەواڵە 10537جار خوێندراوەتەوە |