English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوی به‌ربژێره‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرا ده‌كرێن
2018-09-16 [08:16 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


پاش هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، ئێستا نۆرەی هەڵبژاردنی کەسێکە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و مشتومڕەکان توندتر بوونەتەوە و چەند کەسێک پێشبڕکێ بۆ مسۆگەرکردنی ئەو پۆستە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، سەرەڕای ئەوەی دوێنێ شەممە ئەندامانی پەرلەمان توانیان "محەمەد حلبوسی"ی وەک سەرۆکی نوێ هەڵبژارد، هێشتا هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ناڕوونە و مشتومڕەکان بەردەوامن

بەپێی ڕێککەوتنێکی سیاسی کەلە ساڵی 2005ەوە هەتا ئێستا داڕێژراوە، پۆستی سەرۆک وەزیران تایبەتە بە شیعەکان کە خاوەنی زۆرتین کورسی پەرلەمانن، هاوکات سەرۆکایەتی پەرلەمانیش هی سوننەیە و پۆستی سەرۆك کۆماریش بۆ کورد تەرخان کراوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین ناوی جیاواز بۆ دەستخستنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق خراونەتە ڕوو کە "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئێستا و سەرۆکی هاوپەیمانی "نەسر"، "هادی عامری"، سەرۆکی هاوپەیمانی "فەتح"، "فاڵح فەیاز" ڕاوێژکاری پیشووی ئەنجومەنی ئاسایش، "تارق نەجم" یەکێک لە ڕێبەرانی حزبی "دەعوە" لەو ناو و بەربژێرانەن کە بۆ دەستخستنی پۆستی سەرۆک وەزیران خراونەتە ڕوو.

 

 





ئەم هەواڵە 13180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad