English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەحمەد گەرمیانی : پێنووسی مامۆستاییم چەکی بەرگریم بووە لە کەرامەتی نەتەوە  و نیشتیمانم 
2018-09-16 [10:23 AM]

ZNA- ھەولێر 



کاندید بوونم لە پێناو چی؟

دوای کارکردنم وەک سەرۆک و جێگری سەرۆک  یەکێتی مامۆستایانی کوردستان  کە گەورەترین سەندیکای پیشەییە لە ئاستی ھەرێمی کوردستاندا، و بەشداری کردنمان لە کۆنگرە و کۆنفراسە نێودەوڵەتیەکاندا کە تێدا گرنگی و ھەستیاری ئەو سێکتەرە لە ئاستی جیھانیدا دەرکەوتووە.
    لەھەمان کاتدا دۆخی ھەرێمی کوردستانیش لە ساڵانی ڕابردوو بە دۆخێکی نالەبار و نائاساییدا تێپەڕبوو کە دوژمنانی نیشتیمانمان ھەموو پیلان و پلانێکیان بەکارھێنا بۆ دژایەتیکردنی  ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.
    ئەمەش زیاتر گرنگی سێکتەری پەروەردەی دەرخست کە دەبێت گرنگی پێبدرێت و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی ئەو توێژە لە دەزگای تەشریعی و یاساداناندا  بوونی ھەبێت .
    بەدڵنییایشەوە لە مێژووی خەباتی شۆڕشی ڕزگاریخوازی کوردیدا بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی  پەروەردە و مامۆستا و قوتابیان و لاوان گرنگی تەواویان پێدراوە، بەھەمان شێوەش لە پلان و بەرنامەی کاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی ھەمان تێڕوانین بەردەوامە.
    لەو ڕوانگەیەوە و لە پێناو پاراستنی بەھا نیشتیمانیەکان و گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستانمان، پەرلەمان دەکەینە جێگای چەسپاندن و خەباتی یاسادانان و نەخشەڕێگای  سەربەخۆیی پەروەردەیی و مەعریفی  تاک بە تاکی کوردستان .

پلان و بەرنامەکانم 
یەکەم : پلان و بەرنامەی گشتی 
١-پابەندبوونمان بە پلانی لیستمان، و کارکردن لە گروپێکی تۆکمەی سەرکەوتوودا .
٢- کارکردن لە لیژنەی پەروەردەدا بۆ ئەوەی ببینە بەشێکی گرنگ لە داڕشتنەوەی یاساکاندا.
دووەم: پلان و بەرنامەی تایبەت بە پەروەردە
١-ھەوڵدان و کارکردن بۆ  ھەموارکردنەوەی یاساکانی پەروەردە وخوێندنی باڵا لە پێناو بەدیھێنانی سیستەمێکی نیشتیمانی کوردستانی کە گونجاو بێت لەگەلڕ دۆخی نەتەوەیی و سیاسی ناوچەکە.
٢- زیندووکردنەوەی ڕۆڵی پەروەردە لە پێناو ڕێکخستنەوەی پرۆگرامی خوێندن بە پاڵپشتی یاسای پەرلەمان بۆ بەگژداچونەوەی بیری تیرۆر .
٣- گرنگیدانی تەواو بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم لە سنووری ماددەی ١٤٠ دا، بۆئەوەی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی داکۆکیکاریان ھەبێت بۆ پارێزگاریکردنیان و پاڵپشتیان.
٤- ھەوڵدان بۆ دروستکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی تاقیکردنەوەکان کە کە ھاوشێوەی ئەنجوومەنی دادوەری بێت بۆ سەرپەرشتی کردنی تاقیکردنەوە نیشتیمانیەکان.
٥- ھەموارکردنەوەی یاسای خوێندنی ناحکومی و گۆڕینی ناوی پرۆسەکە، وپابەندبوونیان بە یاساکانی   نیشتیمانی و نەتەوەیمان  کە چاودێری. 
٦- ھەوڵدان بۆ دروستکردنی لیژنەیەکی باڵای بەرنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر کە کارا بێت لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
٧- ھەوڵدان بۆ یاسادانان بۆ بەگەڕخستنەوەی ڕۆڵی پەروەردە لە بواری پیشەسازیی، وبازاڕی کاردا.
٨- چالاکردنەوەی پرۆژەکانی پەروەردە لەوانەش (دیدگا) .
٩- دامەزراندنی دامەزراوەیەکی تایبەت بۆ پێگەیاندن و ھاوکاریکردنی منداڵانی سەربەرزی شەھیدانی شەڕی دژ بە (داعش).
١٠- گرنگیدان بە یاسای پاڵپشتی و پێگەیاندنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
١١- ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی پاڵپشتی بۆ ڕێگریکردن لە وازھێنانی قوتابیان لە فێربوون، ھەروەھا گرنگیدان بە ھەڵمەتەکانی نەھێشتنی نەخوێندەواری.
١٢- گرنگیدان بە پەروەردەی پێکەوە ژیان وپاراستنی مافی کەمە نەتەوەکان لە فێربوون بە زمانی دایک. 
سێیەم: پلان و بەرنامەی تایبەت بە مامۆستا و فەرمانبەران

١-ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران.
٢- ھەوڵدان بۆ چاککردنی بژێوی مامۆستا و فەرمانبەر ، بە چەسپاندنی دەرماڵە پیشەییەکان لە یاسادا، ھەروەھا دۆزینەوەی سەرچاوەی  زیاتری داھات لە ڕێگای پرۆژەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان  بۆ پاڵپشتی پەروەردە بە تایبەت (التنمیە المستدامە)ی ڕێکخراوی
- ھەوڵدان بۆ  یاسادانانی بیمەی تەندروستی  تایبەت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە وخوێندنی باڵا.
٤- گەشە بە تواناکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە بە کردنەوەی خولی بەردەوام وپاڵپشتیان لەکاتی خوێندنیان بۆ بەرزکردنەوەی بڕوانامەی زانستی و ئەکادیمی وپیشەییان.
٥- ھەوڵدان بۆ دەرکردنی یاسای پارێزبەندی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە . 
٦- گرنگیدان و خزمەتکردنی مامۆستایانی خانەنشینکراو .
٧- ھەوڵدان بۆ دامەزراندن و جێگیرکردنی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ.  
چوارەم: پلان وبەرنامەی تایبەت بە قوتابیان ولاوان
١- بە نیشتیمانیکردنی پرۆژەی دیاریکردنی پیشە وپسپۆری داھاتووی قوتابیان لە قوناغی ئامادەییدا. 
٢- ھەوڵدان بۆ کردنەوەی خولی پیشەیی تایبەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیان لە پێناو دۆزینەوەی ھەلی کاردا.
٣- گرنگی دان بە دابین کردنی پاڵپشتی دەروونی قوتابیان بۆ زیاتر ھاندانیان و گەشەدان بە تواناکانیان.
٤-  پاڵپشتیکردنی قوتابیانی پارچەکانی تری کوردستان کە دانیشتووی ھەرێمن لە مافی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکاندا.
٥-داکۆکیکردن لە دابینکردنی ھەلی کار بۆ دەرچووی زانکۆکان  وھەوڵدان بۆ دروستکردنی میکانیزمێک و یاسایەکی تایبەت بەکارکردن لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان .

 ئەحمەد گەرمیانی 
● لە دایکبووی ١٩٧٢ م لە ناحیەی قۆرەتوو –  قەزای خانەقین - گەرمیان
 ●ھەڵگری بڕوانامەی بکالۆریۆسم  لە مێژوودا.
● خزمەتی  ١٨ ساڵ مامۆستاییم ھەیە، ھاوکات  پیشەیانە کارم لە دەستەی سەرۆکایەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کردووە وەک سەرۆک و جێگری سەرۆک ، ئێستاش بەردەوامم.
● نوێنەرایەتی مامۆستایانی کوردستانم کردووە لە کۆنفراس و کۆنگرە نێودەوڵەتیەکان .
● لە جەنگی سەپێنراوی (داعش) دا ، ڕۆڵی کارام بینیوە لە خزمەتی پێشمەرگەدا.
● پێشمەرگە بووم لەگەڵ ھاوپیشە پەروەردەیەکانم بۆ دانەخستنی دەرگای قوتابخانەکانمان .
● پێنووسی مامۆستاییم چەکی بەرگریم بووە لە کەرامەتی نەتەوە  و نیشتیمانم.





ئەم هەواڵە 5104جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad