English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسکە سەعید: ئافرەت کە خاوەن ئابووریەکی سەربەخۆبێت دەتوانێت نەوەیەکی تەندروست پەروەردە بکات
2018-09-16 [10:26 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٩٧ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئافرەت کە خاوەن ئابووری سەربەخۆ بێت دەتوانێ لە نێوان خێزانی خۆیدا یاخود لە کۆمەلگادا نەوەیەکی تەندروست پەروەردە بکات، ھەروەھا گرنگە بۆ ئێمە لە کوردستان خاوەن میدیایێکی نیشتیمانی بێت، چونکە ئەم میدیایە ئەتوانی خزمەت بە ھەمو کارو چالاکیەکانی حکومەت دەکات، ئێمە سالی رابردوو کە پرسێکمان ھەبوو بە ناوی ریفراندۆم ئەگەر خاوەن میدیایێکی نیشتیمانی بوینایە زیاتر دەمان توانی بەشێوەیەکی باشتر بانگەشە بۆ ریفراندۆم بکەین.

 

ناسکە سەعید خدر، کاندیدی ژمارە ٩٧ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: خاوەن بروانامەی میدیای و کلتوریم و ئەندامی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانم، من یەکێکم لە کاندیدانی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان  بۆ پالپشتی کردن و جێبەجێ کردنی تەواوی کارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەم ئەجندایەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە چەند خالێک خۆی دەگرێتەوە و لە ھەموو سێکتەرەکان و پرسە جیاوازەکانی لە خۆ گرتووە، بەرنامەی تایبەت بە خۆم وەکو کاندیدێک لە بواری خۆم کە پسپۆری میدیایە و ھەم لە بوواری ئافرەتان دا کار دەکەم و ھەروەھا  لە سیاسەت دا کار دەکەم و میدیاو بواری ئافرەتان بۆ پالپشتی پارتیە بە تایبەتی لە پارێزگای سلێمانی دا، پەیام و کاری من بۆ خەلکی کوردستان و ئافرەتان بە تایبەتی ئەوەیە کە ھەولی پشگیری کردنیان بدەین بۆ ھەر کارێک کە مەبەستیان بێت و بۆ رەخساندنی ھەلی کار بۆیان چونکە کە ئافرەت خاوەن ئابووری سەربەخۆ بێت کەواتە ئەتوانێ لە بڕیار دانا سەربەخۆ بێت لە ھەمان کاتدا کە سەربەخۆ بۆ دەتوانێ لە نێوان خێزانی خۆیدا یاخود لە کۆمەلگادا نەوەیەکی تەندروست پەروەردە بکات، ھەروەھا ھاندانی ئافرەتان بۆ گەیشتن بە ناوەندی بڕیار دان چ لە کاری حکومەت دا بێت یاخۆد لە ناو دامەزراوەکانیدا بێت یان لە دەرەوە بێت، گرێدانی کاری ئافرەتانی ناوخۆ بە کاری دەرەوە لە رێگەی پەرلەمانەوە دەتوانن لەم رێگەیەوە چەند بیرۆکەو یاخود پرۆژەی بۆ رێکخراوەکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی ئەوانەی لە بواری ئافرەتان و رێکخراوە مەدەنیەکان و لاوان بەشێوەیەلی گشیی کار دەکات.

 

کاندیدی ژمارە ٩٧ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: گرنگە بۆ ئێمە لە کوردستان خاوەن میدیایێکی نیشتیمانی بێت، چونکە ئەم میدیایە ئەتوانی خزمەت بە ھەمو کارو چالاکیەکانی حکومەت دەکات، ئێمە سالی رابردوو کە پرسێکمان ھەبوو بە ناوی ریفراندۆم ئەگەر خاوەن میدیایێکی نیشتیمانی بوینایە زیاتر دەمان توانی بەشێوەیەکی باشتر بانگەشە بۆ ریفراندۆم بکەین ھەر چەندە کراوە من نالێم نەکراوە بەلام زۆرڤەی لایەنەکان نە ھاتنە سەر خەت ھانیان دەدا کە نێیێنە ناو ئەو پرسەوەو دەنگی بۆ نە دەن بەلام ئەگەر خاوەن میدیایێکی نیشتیمانی بووینایە ئەوا لە ھەموو ئەو پرسە نیشتیمانیەکان کە رووبەرووی ھەرێمی کوردستان دەبنەوە چونکە کە شەری داعش و حەشدی شەعبی و خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر ھەموو ئەمانە ئەگەر میدیایێکی نیشتیمانی ھەبووایە باشتر دەمانتوانی بە ھەموو خەلکی کوردستان  و دەرەوەی کوردستانیش بگەیێنین، ھەروەھا تا ئێستا ھیچ یاسایەکمان نیە بە ناوی میدیای ئەلیکترۆنی راستە ئێمە پرسەکانی تر وەکو خانەوادەی شەھیدان و و جینوساید و مافی پێشمەرگە ھەرچی ناخۆشی بە سەر کوردا ھاتبێت ئەمە ئەرک و واجی ھەموو  یەک بە یەک مانە و پارتی خۆی بەخاوەنی ئەم پرسە دەزانێت، بەلام گرنگە ئێمە لایەنی کلتوری و کۆمەلایەتیەکەش پشت گووێ نەخەین بەتایبەتی لە میدیای ئەلیکترۆنی دا ئەمە وای کردووە کە ھەر لە تاکێکی سادەی ئەم کوردستان تاوەکو سەرکردەکان سودمەند نەبن لەم یاسایە لە ولاتانی تر یاساو ھەیەو سودی لێ ئەبینن من وەکو پسپۆرێکی میدیایی کە چوم بۆ پەرلەمانی کار دەکەین لە سەر ئەم جۆرە یاسایانە بۆ ئەوەی ئێمەش لە گەل پێشکەوتنی جیھاندا لەم بابەتانە دووا نە کەوین واتە ئەگەر چی ئێمە لە رووی سیاسیەوە گەشە دەکەین بەلام گرنگە ئێمە لە رووی کۆلایەتیەوەش گەشە بکەین ئەو کێشەو گرفتانەی ناو کۆمەلگا چارەسەر بکرێن.

 

ناسکە سەعید خدر گووتیشی: دەنگ دان مافی ھەموو کەسێکە و بەتایبەتی ئەو لاوانەی کە ئەم جارە یەکەم جاریانە بەشداری لە پرۆسەی ھەبژاردنەکاندا دەکەن خوێندنەوەیان ھەبێ بۆ پرۆژە و کاری پارتی دیموکراتی کوردستان کە کاری تایبەتی ھەیە بۆ لاوان و بۆ رەخساندنی ھەلی کارو دۆزینەوەی کار بۆیان و بەردەوامیشیان لە سەر ھەلی کار، بەراستی ئەمە گرنگە کە لاوان بزانن کە چ لایەنێکی سیاسی توانیویەتی کە لەو کاتانەی کە حکومەت کوردستان کە پێوستی بە پالپشتیەک ھەبووە و کە بە جێ نەھێلدرێ کەتە ژێر باری پارتی ئەم کارەی کردووە چون پارتی خۆی بە خاوەنی لاوان دەزانێت لە ھەمان کاتدا لاوانیش خۆیان با بە خاوەنی پارتی بزانن، ھەروەھا لە ناو کار نامەی پارتی دیموکراتی کوردستان دا زیندو کردنەوە و بوژانەوەی پرۆژە کلتوریەکان ھەیە ھەموو ئەمانە خزمەت دەکەن بە لاوان واتا رۆشنبیر کردنەوەی لاوان و ھاندانیان بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار و بۆ گەشە پێدان لە رووی مرۆیەوە ئەمانە ھەمووی خزمەت کردنە بە لاوان بۆیە گرنگە لاوان بەو ھەموو گرنگیەی کە لارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان داویەتی بە لاوان خۆی بە خاوەنی پرۆژەکانی پارتی و پارتی بزانن بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی داھاتوودا و لە حکومەتی نوێدا پشکی شێریان بەر بەکەوێت و ھاوکاریەک و پالپشتیەکی باشی لاوان بێت.

 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4402جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad