English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھمەن کاک عبدوللە : ئامانجامان بە دەستھێنانی زۆرینەی پەرلەمانە و کوردستانێکی بەھێز دروست بکەین
2018-09-16 [12:51 PM]

ZNA- ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٧٧ لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەگەر ھاتوو متمانەی خەلکی ھەرێمی کوردستانم بەدەست ھێنا کاردەکەم بۆ ھەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان و دۆزینەوە سەرچاوەی نوێ داھات .

بەھمەن کاک عبدوللە کاندیدی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی باسی لە کاروپرۆژەکانی خۆیکرد ئەگەر چووە ناو ھۆلی پەرلەمان. کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی ھەلیکار بۆ گەنجان و دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێ بۆ زیادکردنی داھاتی ھەرێمی کوردستان .

وە راشیگەیاند کاردەکەین تاوەکو ھەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان برەخسێنین ئەمەش لە رێگای ھەماھەنگی کردن لەگەل کۆمپانیا ئەھلیەکان حکومەت خۆی سەرپەشتی بکات  وە مەرج لەسەر کۆمپانیا بیانیەکان دابنێت.

لە بەشێکی تری قسەکانی دا بەھمەن کاک عبدوللە گووتی پێویستە سەرچاوەی داھاتی نوێ بۆ حکومەت زیاد بکرێت تاوەکوو تەنھا پشت بە نەوت نەبەسترێت گرنگ ترین شتیش پەرە بە کەرتی کشتوکال بدرێت .

لەبارەی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەھمەن کاک عبدللە گوتی ئامانجامان ئەوەیە زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان بە دەست بھێنین و کوردستانێکی بەھێز دروست بکەین .

 

 

ئا- گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 3679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad