English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران پشتیوانی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی محەمەد حەلبووسی راگەیاند
2018-09-16 [12:52 PM]

ZNA - هەولێر


ئێران پشتیوانی لە ھەڵبژاردنی محەمەد حەلبووسی وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق دەكات.

بەھرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ھەڵبژاردنی محەمەد حەلبووسی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە دەگوترێت لەلایەن گرووپەكانی سەر بە ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێت رایگەیاند، وڵاتەكەی پشتیوانی لە بڕیاری ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی حەلبووسی دەكات.

 گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، وڵاتەكەی پاڵپشتیی سەرەكی پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراقە و ھەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانیشی بە ھەنگاوێك بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران و پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ناوبرد.





ئەم هەواڵە 9712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad