English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئازەربایجان : لەئێستاوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی پەرلەمانی داھاتووی ھەرێمی کوردستان دەکەین
2018-09-16 [01:32 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لەسەردانێکی فەرمی (فەلاح حەسەن) جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان و جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوروپا بۆ ووڵاتی ئازەربایجان ، سەرەتا لەلایەن (دکتۆرە بەھار مورادۆڤە) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئازەربایجان پێشوازی لێکرا ، لەدیدارەکەدا فەلاح حەسەن بەمیدیاکانی پارتی نوێ ی ئازەربایجانی راگەیاندووە کەسەردانەکەمان دەسپێکێکە بۆ دروستکردنی پردێکی دۆستانەی سیاسی لەنێوان لاوانی سیاسی ئەوروپا و ئاسیادا ، ھەروەھا ئیشارەتی بەوەداوە کە لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو ووڵاتەش باسی لە گەلی کوردستان و نەھاماتیەکانی کردووە بەتایبەتی لەشەڕی داعش و تا ئاستی سەرکەوتنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر تیرۆرستانی داعشدا. 
فەلاح حەسەن باسی لە ڕۆڵی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە کردووە کە وەکو ئافرەتێک لەم پۆستەدا سەرکەوتنی بەدەست ھێناوەو ئافرەت دەبێت ڕۆڵی گرنگی ھەبێت لەخزمەتکردنی ووڵاتدا ، لەکۆتایدا بە میدیاکارانی راگەیاندووە کە دیدارەکە سەرکەوتووانە بووەو لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان باسی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانیشمان کردووە کە بڕیارە لە ٣٠ ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و بەڕێزیان پشتگیری تەواوی خۆیان دەربڕیووە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکان و لەئێستاوەش بەناوی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە پیرۆزبایی خۆی بۆ ئەندامانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاندووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوونە.





ئەم هەواڵە 3856جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad