ZNA – ھەولێر
لەمیانەی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی کالچیۆی ئیتاڵی , یانەی یۆڤانتس میوانداری یانەی ساسۆلۆی کرد.
یانەی یۆڤانتس توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بۆ یانەی ساسۆلۆ .
گۆڵەکانی یانەی یۆڤانتس لە خولەکەکانی ٥٠ و ٦٥ لەلایەن یاریزان کرستیانۆ رۆنالدۆ تۆمارکران و تاکە گۆڵەکەی یانەی ساسۆلۆ لەخولەکی ٩١ لەرێگەی یاریزان کۆما باباکار تۆمارکرا.
بەم ئەنجامە یانەی یۆڤانتس کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١٢ لە چوار یاری و پێشەنگی کالچیۆی گرت و یانەی ساسۆلۆ بە ٧ خاڵ لە پلەی دەیەم مایەوە .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 11587جار خوێندراوەتەوە |