English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوان زراری: کاردەکەم بۆ باشتر کردنی بژێوی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت
2018-09-16 [03:28 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٨٢ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کار دەکەم بۆ ئەو لاوانەی کە زیاتر لە ١٠ سالە خوێندن تەواو دەکەن و ھیچ دامەزراندنێکیان بۆ نیە نە لە حکومەت  و نە لە کەرتی تایبەتیش توانیویەتی وەکو پێویست خەلک لە خۆی بگرێت، خانەوادەی شەھیدان و ئەنفال کراوان تاجی سەری ھەموو مانن کارنامەی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان گرنگیەکی زۆری داوە بەم پرسە.

 

شوان کەریم زراری، کاندیدی ژمارە ٨٢ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: من کاندیدی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە ٨٢ کاری پێشینەم کارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە ناو کارنامەی پارتی کە زیاتر لە ١٠ تەوەر لە خۆ دەگرێت کار کردن و قورسای من بۆ چەند تەوەرێکە لە ناو ئەوانا یاسایی خانەنیشینی و پرسی پێشمەرگە و برنیدارەکانی پێشمەرگە و ھاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە کاری پێشینەمە، ھەروەھا کار دەکەم بۆ ئەو لاوانەی کە زیاتر لە ١٠ سالە خوێندن تەواو دەکەن و ھیچ دامەزراندنێکیان بۆ نیە نە لە حکومەت  و نە لە کەرتی تایبەتیش توانیویەتی وەکو پێویست خەلک لە خۆی بگرێت، بێگوومان کەرتی تایبەتیش ناتوانێ بێ پالپشتی حکومەت بەرەو پێشەوە بڕوات و ھەلی کار برەخسێنێت بۆ خەلک ئێمە ھەول دەدەین لە حکومەتی داھاتوودا تا بتوانێت حکومەت پالپشتی کەرتی تایبەت بکات بۆ ئەوەی زۆرترین ھەلی کار برەخسێنین بۆ ئەو کەسانەی جا چ خوێندنیان تەواو کردوە یاخود تەواویان نە کردووە بتوانن بکەونە سەر ئیش و کارێک.

 

کاندیدی ژمارە ٨٢ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: کار دەکەم لە سەر مووچەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت چونکە بە دوو مانگ جارێک ٢٥٠ ھەزار وەردەگرن ئەوەش کارێکی زۆر زۆر نا شایستەیە، ئەمەش بوویتە ھۆی ئەوەی کە بەشێک لەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن مەجبووری سوالکردن ببن ئەمە کارێکی زۆر نارەوایە لە کۆمەلگا و ھەروەھا بۆ پەرلەمانیش شورەیە، ھەروەھا خانەوادەی شەھیدان و ئەنفال کراوان تاجی سەری ھەموو مانن بێ گومان پرسی خانەوادەی شەھیدان لە ناو کارنامەی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان دا ھەیە و گرنگییەکی زۆر بە خانەوادەی شەھیدان و ئەنفال کراوان دراوە دەبێت زیاتر کە ئەو پرۆژەو یاسایانەی کە پەیوەستن بە خانەوادەی شەھیدانەوە دەبێت بە بەردەوامی لە بیر بوونەوە دابێت، وەک چۆن شەھیدانی ئەیلول و گولان کە بەشێکی کەمیش بوون بە خاوەنی شتێک چ رە رووی خوێند و پالپشتی دارای بێت بۆ کورە شەھیدەکان و دابین کردنی خانووبەرە بۆیان دەبێت بۆ شەھیدانی داعشیش ھەمان کار بکرێت بە زیادەوەش.

 

شوان کەریم زراری گووتیشی: داوا کاریم بۆ ئەو لاوانەی کە  ئەمجارە تەمەنیان رێگەیان پێ دەدات کە بەشداری لە پرۆسەی ھەلبژاردنەکان بکەن  بە گەرمی روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن بە لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان و بێ ئۆمێد نەبن لاوانێ ئێمە دەبێت متمانەی زۆریان بە خۆ ھەبێت ئێمە ھەول دەدەین دلخۆشم منیش وەک لاوێک خۆم حیسابدەکەم ھەموو ھەولێک بۆ لاوان دەدەم و درێخی لە خزمەتکردن بەلاوانی خۆمان ناکەین و ھەولی بە دیھێنانی ئامانجەکانیان دەدەم.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad