ZNA - ههولێر
ئەمەریکا بە فەرمی بانگهشهی هەندێک ماڵپەڕی بهدرۆ خستهوه كه مەک گورک، نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا لە گەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی سپای قودسی ئێران لە پەیوەندی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی عێراق كۆوونهتهوه.
ئهمڕۆ یەکشەمە چاڕلز کۆل، گوتەبێژی باڵێوزی ئەمەریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکانی دەزگاکانی ڕاگەیەندن لە پەیوەندی چاوپێکەوتنی سولەیمانی، فەرماندەی سپای قودسی ئێران و برێت مەک گورک، نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا لە عێڕاق و وت و وێژ لە پەیوەندی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕاست نییە.
لە ئەم حەوتووانەی دوایی خۆپێشاندەران لە دژی دەستێوەردان ئێران لە عێراق لە گەلێک شاران خۆپێشاندانیان وەڕێخست و کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیان لە بەسرە ئاگر تێبەردا.
هاوکات سێ سناتۆری ئەمەریکا گەڵالەیەکیان پێشکەش کردوە کە بە کردەوە ئەو لایەنانەی لە عێراق دا سەر بە ئێرانن و کاری تێرۆرستی دەکەن، خراوەتە بەر ئامانج.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئەگە ئەو گەڵاڵەیە پەسند بکرێت، ئەرکی حکومەتی ئەمەریکایە تا لیستێک لە گرووپەکانی چەکدار لە عێراق ئامادە بکات ئەوانەی لە لایەن ئێرانەوە چەک و کەرەسەی لەشکرییان بۆ دابین دەکرێت.
voa
ئەم هەواڵە 5914جار خوێندراوەتەوە |