English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی و کونسوڵی ئەمریکا كۆبوونه‌وه‌
2018-09-16 [04:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە ستیڤ فەیگن، کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری کۆبووە.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکە ستیڤ فەیگن، کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان باسی لە دەستبەکاربوونی کرد وەک کونسوڵی نوێی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، پاشان رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی ئاراستە کرد و ئاماددەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەربڕی کە وەک چۆن لەگەڵ کونسوڵی پێشوو ھەماھەنگی ھەبووە لە ئێستاشدا بەردەوامی دەدرێت بەو ھاوکاری و ھەماھەنگیە.

رێباز حەملان، رونیکردەوە وەک چۆن ھەرێم پابەندە بە لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ بەغدا پێویستە حکومەتی ناوەندیش بەردەوام بێت لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران ومافی خەڵکی کوردستان لە بودجەی عێراق دابین بکریت کە ئێستا به‌ركه‌وته‌ی ھەرێم بڕدراوە و نادریت.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوە باس لە ھاوکاریەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ھەرێمی کوردستان و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە کرا، له‌مباره‌یه‌وه‌ وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە رەچاوی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان و دۆخی بازاڕی ھەرێم  و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنورەکان بکرێت لەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکە روودەدەن.

ھەروەھا چاکسازیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بواری باج، گومرگ و بانک تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، ھەردوولا بە گرنگیەوە باسیان لەو ھەنگاوە کرد کە لە ئێستادا وەزارەتەکە قۆناغی گرنگی لە بەئەلیکترۆنیکردنی بانکەکان بڕیوە بەمەستی خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیان.

 





ئەم هەواڵە 3163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad