English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆتلە شێعەکان بۆ کاندید کردنی سەرۆکی حکومەت رێککەوتوون
2018-09-16 [06:05 AM]

ZNA - هەولێر


کوتلە گەورەکانی شیعە لەسەر کاندیدکردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رێککەوتوون.

سەرچاوەیەک رەوتی حیکمەی نیشتمانی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەسەر کاندیدکردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رێککەوتوون. سەرچاوەکە رایگەیاندووە، موقتەدا سەدر، سەرۆکی هاوپەیمانی سائیروون پێشوازی لەو هەنگاوەی رەوتی حیکمە و هاوپەیمانێتی فەتح کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە،هادی عامری بەهێزەوە پشتیوانی لە بوونی عادل عەبدولمەهدی بە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەکات.

عادل عەبدولمەهدی، یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییەکانی ناو ماڵی شیعەکانی عێراق، لە کابینەی سێیەمی حکومەتی عێراق بۆ ماوەیەک وەزیری نەوتی عێراق بوو.

 





ئەم هەواڵە 6040جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad