English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ بنياتنانی كوردستانیكی بەهیز دەنگ بە 183 دەدەین
2018-09-17 [07:50 AM]

نووسينى: چاودێری سیاسی، سامیە شێروانی


هەڵبژاردن یەكێكە لەسیماكانی دیموكراسیەت و جیهانی مۆدێرن ، چونكە لەكاتی هەلبژاردندا دەنگدەر ئەو كەسە دەستنیشان دەكات كە لەجیاتی ئەو ماف و ئەركانی بۆ جیبەجی بكات، واتە هەلبژاردن مافێكە بۆ هەموو هاوڵاتیەك كە تەمەنی یاسایی خۆی بەرێ كردبێت و لەزۆربەی جیهاندا ئەو تەمەنەش هەژدە سالانە.
زۆربەی وولاتە مۆدیرنەكان بەهەلبژاردن دەستەلاتەكانی یاسادانان دەستنیشان دەكەن، بەلام لەرۆژهەلاتی ناوەراست تەنیا چەند وولاتێك نەبێت زۆربەیان بروایان بەهەلبژاردن نیە، بیگومان هەرێمی كوردستان لەساڵی 1992 یەكەم هەلبژاردنی بەخۆیەوە بینینی كە ئەوكات پرۆسەیەكی زۆر تایەبتمەندبوو لەرۆژهەلاتی ناوەراستدا.
ئەمجارەش هەرێمی كوردستان روو لەهەڵبژاردنێكی تری پەرلەمانی دەكات، كە بەگویرەی سەرجەم راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان چەندین پێشبینی جیاوازی بۆ دەكرێت، بەلام من وەك چاودیرێكی سیاسی چەند تیبینەكی جیاوازم لەسەر ئەم هەلبژاردنە هەیە ئەویش ئەوەیە هەڵبژاردنی ( 30/ئەیلول) زۆر جیاوازتر دەبێت لەهەلبژاردنەكانی 2013 و 2009و 2005 و تەنانەت یەكەمین هەلبژاردنی 1992.
هەلبژاردنی 30ئەیلول یەكەم هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لەدوای رووداوی زۆر تایبەتمەند لەوانە رووداوە خەمناكەكەی شانزەی ئۆكتۆبەر و پرۆسەی مێژووی ریفراندۆم و سەرهەلدانی قەیرانی دارایی و هێرشی تیرۆلیستانی داعش و دروستبوونی چەندین قەوارەی نوی كە پێشتر نەبوون.
كاتێك كە عێراق و زۆربەی وولاتانی ناوچەكە بەسەخترین رۆژەكانی خۆیاندا تێپەرین و پاشاگەردانی و هەرەسهینانی سیمای دەولەتداری هەموو وولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراستی گرتەوە سەرۆكی هێژا سەرۆك مەسعود بارزانی بەسیاسەتی حەكیمانەی كوردستانی پاراست و نەیهیشیت كوردستان ببێت بەبەشێك لەململانیەكانی رۆژهەلاتی ناوەراست، سەرۆك بارزانی بەسیفاتی كاریزمای توانی هەریم لە گەورترین جەنگی ماڵویرانكار بپارێزێت، ئەمە سەرەرای ئەوەی كە چاودیرانی سیاسی بیانی لەو كاتەدا هەرێمی كوردستانیان بەئارامترین ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست ناودەبرد هەرێمیان بە دوورگەیەك لەناو دەریایەكی پر لەئاگردا دەشووبهاند، بەلام لەم كاتە ناهەموارەدا هەریمی كوردستان لەرەوشێكی ئارامدا ژیانی دەگوزەراند و بووبە نموونەیەك لە پێشكەوتن وئاوەدانی .
پارتی زامنی مافی گەلی كوردستانە
هەموومان پتشگیری لیستی 183 دەكەین چونكە ئەو لیستە لیستی شەهیدانە، لیستی بەرگریكردنە لەنیشتیمان و وولات لەبەر ئەوەی گشت تاكێكی كورد ئەمرۆ گەیشتۆتە ئەو ڕاستیەی كە تەنیا پارتی بەرگری لەكورد دەكات، چونكە بینمیان لەكاتی رووداوە خەمناكەكەی شانزەی ئۆكتۆبەر و بەشێك لە سەركردایەتی حزبێكی كوردستانی بەئاشكرا لەگەل سەركردەكانی حەشدی شەعبی بەشاری كەركوكی داگیركراودا دەستوورانەوە لەكاتێكدا كە دانیشتوانە كوردەكەی ئەو شارە ئاوارەی شارەكانی هەرێمی كوردستان بووبوون، لەلایەكی ترەوە سەركردایەتی هەندێك حزب خۆیان گەیاندە بەغدا بۆ ئەوەی رووی خۆیان لەلای عەرەبە شۆڤێنیەكان شیرین بكەن، بەلام لەم كاتەدا سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر قارەمانە و بەهاوكاری ئەندامان و كادیرانی ئەو حزبە لەچەندین بەرەی جیاوازە بەرەنگاری هیزی داگیركەر بوونەوە پەلامارەكەیان تێكشاند تەنانەت ئەم هەنگاوەی پارتی وایكرد كە دوژمنان تووشی شۆك بن و نەتوانن هیچ هەنگاوێكی تر بەرەو كوردستان بهاون.
سەركردایەتی حەكیم و شكاندنی ئابلوقەی دپلۆماسی
بەداخەوە هەندێك لەسەركردایەتی حزبە كوردستانیەكان بۆ ئەوەی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان پبارێزن كەوتنە پارانەوە لە بەغدا و خەریك بوو بەیەكجاری هەریمی كوردستان رادەستی عیراق بكەن، بەلام ژیری و سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەوەدا دەركەوت لەكاتیكدا كە هەموو سنوورەكان داخرابوون، كولیان نەدا بەردەوام بوون تا توانیان هەموو وولاتانی جیهان قەناعەت پێبكەن و كۆتایی بەئابلوقەی دپلۆماسی بهیینن ئەم هەنگاوە بەیەكیك لەهەنگاو گرنگەكانی سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان رێزدار ( نیچیرڤان بارزانی ) دادەنرێت كەتوانی كۆتایی بەئابلوقەی دپلۆماس بهینیت و گەورەترین سەركەوتن تۆماربكات.
ئەوەی گرنگە ئیمە كورد دەبێت لەكاتی هەلبژاردن ئەوە بزانین كە لیستی 183 زامنی مافەكانمان دەكات، لیستیكە لەكاتی جەنگدا بەرگریمان لیدەكات،لیستیەكە دەتوانیت دەولەتداری بكات لیستیكە نموونەیەكی جوانی وولات بەریوەبردن نیشانەی جیهان دەدات، وولات ئاوەدان دەكاتەوە ، ئەمە بێجگەلەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵگری مەشخەلی سەربەخۆییە لەگشت چوار پارچەی كوردستاندا، باهەموومان بۆ زامنكردن كوردستانێكی بەهیز پشتگیری لیستی 183 بكەین .





ئەم هەواڵە 3205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad