English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردستانێکی بەھێز ، یانی چی؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!
2018-09-17 [09:42 AM]

نووسينى: مەلا ھەندرێن


پارتیمان ، پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەرۆژی یانزەی ئەیلول ، لەمیانی ئاھەنگێکی جەماوەری گەورەدا ، بەبەشداری و سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک ، ھەلمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی بۆ لیستە کەی بەژمارە(١٨٣) دەست پێ کرد . دورشمی تاقانەوسەرەکی پارتی بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردن بریتییە لە ( بونیات نانی کوردستانێکی بەھێز).تائێرە شتێکی ئاساییە و ھەرحزبەو لەژێر دورشمێک . پروپاگەندە بۆ لیست و کاندیدەکانی دەکات ، وادیارە پارتیش ، (بونیات نانی کوردستانێکی بەھێزی )کردۆتە دورشم و ئەگەر دەنگی گەل بھێنێت ئەوە ئیش بۆ دورشمەکەی دەکات . بەلام بەلای منەوە ئەم دورشمە شتێکی ئاسایی نییە ولەدورشمی حزبەکانی تر ناچێت ، تەنانەت لە دورشمی چەند جارەی پارتیش ناچێت . بۆیە بریارم دا چەند سەرنجێکی خۆم لەسەر ئەم دورشمەی پارتی بخەمەروو . وەک :-
یەکەم / سەرچاوەی دورشمەکە :_
یەکەم جار ئەم دورشمە پارساڵ لەلایەن ئەمەریکاوە بەکار ھات ، لەیادمانە پارسال پاش تێک و پێک شکاندنی بەشی دووەمی خیانەت و پیلانگێرییە گەورەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر ، واتا پاش ئەوەی ھێزی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی لەداستانە بەناوبانگەکانی (پردێ و سحێلا)توانی لووتی لەشکرکێشی بۆسەر کوردستان بشکێنی وسەرانی بەغداوتاران وئەنقەرەو بەریتانیاو روورەشەکانی ناوەخۆش شەرمەزار بکات .راستیەک بۆ ھەموودونیا ئاشکرا بوو ، ئەویش ئەوەبوو کە کوردستان لەدووڕیانی( لەناوچوون ، یان ، بەھێزبوون ) رێگای بەھێزبوونی ھەلبژاردوو بردییەوە .بەمەش قارەمانییەتی پێشمەرگە و رێبەرایەتی سەرۆک بارزانی نەخشەو پیلانی لەناوچوونی کوردستانیان پوچەڵ وبەتاڵ کردەوەو یەکەم بەردی بناغەی بونیات نانی کوردستانێکی بەھێزییان لەپردێ و سحێلا دانا و بەخوێنی شەھیدە سەربەرزو قارەمانەکانیش ، بەردی بناغەی دەولەتی کوردستان جێگیرکرا . بۆیە دەولەتی ئەمەریکا کەبینی کوردستان لەتاقی کردنەوەیەکی مەزن سەرکەوت ، رای گەیاند( ئێمە لەگەل ھەرێمی کوردستانێکی بەھێزین .)
دووەم/ مانای دوورشمەکە :_
کاتێک ئەمەریکا بریاری دا دۆست و ھاوپەیمان و پالپشتی کوردشتان بێت ، بریاریشدا دەبێت ئیدی ھەرێمی کوردستان ، ھەرێمێکی بەھێز بێت ،نەک ھەرێمێکی پەرش و بڵاوو بێ بھێز . کوردستانی بەھێزیش ئەم مانایانە لەخۆ دەگرێت :- 
١- کۆتایی ھێنان بە دوو ئیدارەیی و دوو ھێزی پێشمەرگەیی و دوو ناوەندی بریارو دووزۆنی و بەرقەرارکردنی دەسەلاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەرتاسەری کوردستان ویەکخستنی ھێزی پێشمەرگەو کۆتایی ھێنان بەدەسەلاتی حزبی چەکدار .
٢- بونیات نانەوەی کوردستان لەسەر بنەمای دامەزراوەیی دەستووری وگێرانەوەی سەروەری بۆ یاسا وکۆتایی ھێنان بەو پاشاگەردانیەی ئێستا .
٣- وەدەرنانی دام دەزگا سیخوری و سەربازییەکانی ووڵاتانی دەورو بەر لەکوردستان و گێرانەوەی سەروەری خاک و دەسەلات بۆ گەلی کوردستان و سزادانی ھەموو ئەوانەش کەلەخزمەتی دوژمنان کاریان کردووە .
٤- کۆتایی ھێنان بەدەسەڵاتی چەکداری( pkk ) لەچەندین ناوچەی ھەرێمی کوردستان ،کەھۆکارێکی سەرەکی بووە لەدەست کێش کردنی ھێزەکانی تورکیا بۆکوردستان و لاوازکردنی دەسەلاتی ھەرێمی کوردستان .
٥- گێرانەوەی ناوچەداگرکراوەکان بۆسەر ھەرێمی کوردستان ، لەسەر بنەمای ئەوریفراندۆمەی لە ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧ ئەنجام درا .
٦- بەھێزکرد نی ژێرخانی ئابووری کوردستان لەرێگای پەرەدان بە کەرتی نەوت و غازی کوردستان و بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکال و پێشخستنی کەرتەکانی پیشەسازی و گەشت و گوزارو بازرگانی و کەرتەکانی تر .
سێیەم/ قۆناغەکانی دورشمەکە:_
١- قۆناغی شەری داعش :_ 
یەکەم قۆناغی بونیات نانی کوردستانێکی بەھێز ، بەدەست پێکردنی شەڕی داعش دەست پێ دەکات ، لەم قۆناغەدا ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوە بەشێکی گرنگی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەولەتی دژی تیرۆر . بەمەش بەدرێژایی سێ ساڵ ، پێشمەرگە وەک ھێزێکی باوەر پێکراوی نێودەلەتی ، لەلایەن وولاتە زل ھێزەکان ، پڕچەک کراو بەتازەترین ھونەر و تەکنەلۆژیای جەنگیش مەشق و راھێنانی پێ کرا . ئیدی توانرا کوردستان بکرێتە خاوەنی یەکێک لەبنەما گرنگەکانی دەوڵەت .ھەروەھالە قۆناغی شەری داعش ، کوردستان لە بوارەکانی سیاسی و دبلۆماسیشەوە ، چوونە پێشی گەورەی تۆمار کرد .
٢- قۆناغی ریفراندۆم :_ 
پاش کۆتایی ھاتنی داعش و سەرکەوتنی ھێزە عێراقیەکان لەشەری دژ بەتیرۆردا ، مەترسییەکانی لەشکرکێشی بەغدا بەھاوکاری ئێران بۆسەر ھێزی پێشمەرگە دەستی پێکرد . دووژمنان بەھێزبوونی پێشمەرگەو دەسەلاتی بەسەر ھەموو خاکی باشوری کوردستان پێ ھەزم نەدەکرا و تەواوبوونی شەری داعشییان بەھەل زانی بۆ ئەوەی ئیدی قەبارەو دەسەلاتی ھەرێمی کوردستان ، لەمیانی شەرێکدا بچوکی بکەنەوەو پاشانیش لەناوی بەرن ، ئەوەبوو بەغدا بەفەرمی داوای کردپێشمەرگە لەھەموو ئەو ناوچانە بکشێتەوە کە لەکاتی شەری داعش پێشمەرگە رزگاری کردبوون . ئەگینا بەھێزی سەربازی دەگەرێینەوە بۆ ئەم ناوچانە . وەلامی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ، نەک رەت کردنەوەی ئەم داواکارییەی بەغدابوو .بگرە بریاریشی دا ریفراندۆمێکی سەرتاسەری لەکوردستان بۆسەربەخۆیی ئەنجام بدات . لەھەموو دونیا کاتێک ھێزێکی رزگاری خواز ، تەواوی خاکی نیشتیمانەکەی رزگار دەکات . ئەوە دەکەوێتە بەردەم دوو رێگا .یان دەبێت دەولەت و سەربەخۆیی رابگەیێنێت و بەدونیا بلێت ئەمە سنووری خاک و نیشتیمانی منە و خاک و وولاتی ھیچ کەسم داگیر نەکردووە . یانیش دەبێت بەپێی بنەما نێودەولەتییەکان لەگەل و میللەتەکەی بپرسێت دەتەوێت سەربەخۆ بیت یان نا؟؟ ئەگەر ئەمە نەکرێت ئەوە مانای ئەوەیە ھێزی بالادەست ، ئەم ناوچانە بەھی خۆی نازانێت و دەیەوێت بەھێزلەبن دەستی خۆی بھێلتەوە . چۆن دەسەلاتی بەغدا لەبەر ئەوەی ھێزێکی داگیرکارە لەم ناوچانە ، ھەرگیز ئامادەنییە ریفراندۆمی تیادا ئەنجام بدات و بەگەل بلێت چیتان دەوێت . بۆیە ئەنجامدانی ریفراندۆم ،قۆناغێکی زۆرگرنگی بونیات نانی کوردستانێکی بەھێزبوو ، چونکو لەریفراندۆم سنووری ئەوخاک و نیشتیمانە دیاری کرا کەھەنگاوەکانی بەرەو سەربەخۆیی دەست پێکردووە .
٣- قۆناغی شەڕی بەرگری :_
ئەم قۆناغە بریتی بوو لە خیانەتی (١٦) ی ئۆکتۆبەرو ھیرش و لەشکرکیشی و گەلەکۆمەی ھەرێمی و نێودەولەتی بۆسەر ھێزی پێشمەرگە ، بەئامانجی کۆتایی ھێنان بە دەسەلاتی ھەرێمی کوردستان . ھەموو دونیا چاودێری رووداوەکانی ئەم قۆناغەی دەکرد ، چونکو ئەمە قۆناغی لە ئەزموون دانی ئەو ھێزەبوو کە بەدێژایی سێ ساڵی شەری داعش ،لەلایەن ھاوپەیمانان پرچەک کران و بەئەزموونی سەربازی زل ھێزەکان مەشق و راھێنانیان پێ کرابوو .بەداخەوە ئەوھێزی پێشمەرگەی وابەستەی سەرانی خیانەتی ناو یەکێتی بوون ، پشتیان لەکوردستان کردوو بوون بەکەواسووری بەرلەشکری داگیرکەران و خەنجەری ژەھراوییان دا لەپشتی کوردستان و نیوەی خاکی کوردستانیان فرۆشت و رادەستی حەشدو سوپای عێراقییان کردەوە ، بەلام شەری بەرگری لەلایەن ھێزی پێشمرگەی کوردستان بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی لەپردێ و سحێلا ، لووتی دوژمنانی شکاندووبەدونیای سەلماند کە پێشمەرگە دەتوانێت گەل و خاکی کوردستان بپارێزیت . بەمەش ھەرێمی کوردستان ،بەقارەمانیەتی پێشمەرگە ورابەرایەتی بارزانی یەکەم بەردی بناغەی کوردستانێکی بەھێزییان دانا .
٤- قۆناغی ھەڵبژاردن :_
ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ،یەکێکە لە قۆناغە ھەرەگرنگەکانی بونیات نانی کوردستانێکی بەھێز . چونکو ئەم ھەڵبژاردنە دەبێت نەخشەی سیاسی و حزبی لەکوردستان بگۆرێت وگەل بەجۆرک دەنگ بدات کە کۆتایی بە دوودەسەلاتی و دوو ێیدارەیی و دوو زۆنی بھێنێت . چۆن ریفراندۆم دوژمنانی ھەراسان کردو ھەموو توانای خۆیان خستەکار بۆ ئەوەی نەکرێت . بەھەمان شێوە بینیمان دژی ئەنجامدانی ئەم ھەڵبژاردنەش وەستانەوەو لەرێگای پیاوەکانیان داوای دواخستنیان کرد وھەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی لەئێستادا ھەلبژارد نەکرێت . ئەوحزبانەی داوای ھەلبژردنی پێشوەختیان دەکرد ، بەفیتی دوژمنان داوایان دەکرد ھەلبژاردن نەکرێت . بەلام ھەولەکانیان بێێ کام مایەوەو لە (٣٠) ی ئەیلول ھەلبژاردنە چارەنووس سازەکە بەرێوە دەچێت .بابزانین گرنگی قۆناغی ھەلبژاردن لە بونیاتنانی کوردستانێکی بەھێز چییە :_
* گرنگی یەکەم ئەوەیە کە تەنھا لەرئگای ھەلبژاردن دەتوانرێت ئەو نەخشە سیاسیە داسەپاوە بگۆردرێت ،کەلە ئەنجامی ھەلبژاردنی سالی ١٩٩٢ ھەموو شتێکی لەم وولاتە دابەش دوو کردوو ، سەرەنجام بووە ئەو نەخۆشییە کوشندەی کە ھەرێمی کوردستانی دووچاری دەیان کێشەو گرفتی مەترسی دار کردەوە .
* گرنگی دووەم ئەوەیە کە، مەرجی یەکەم و کۆتایی بونیات نانی کوردستانێکی بەھێز، پەیوەستە بە ئەنجامەکانی ئەم ھەلبژاردنە ، واتا بۆ ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بتوانێت ھەنگاوەکانی بونیات نانی کوردستانێکی بەھێز دەست پێبکات و تیادا سەرکەوتوو بێت . ئەوە پێویستە زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان بەدەست بھێنێت ، ئەگینا بونیات نانی کوردستانێکی بەھێز لەقۆناغی ھەلبژاردن تووشی گرفت و پاشەکشە دەبێت ..
لەکۆتایی دا پێویستە ئەوەش بلێین کە کۆڵەگەی بونیات نانی کوردستانێکی بەھێز ، تەنھاپارتی دیموگراتی کوردستانە بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی . بۆیە دەبێت پارتی بەھێزبێت و گەل پالپشتی تەواوی لێ بکات .بۆئەوەی کوردستانێکی بەھێزمان بۆ دەستەبەربکات .





ئەم هەواڵە 1330جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad