English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دلێر حەمە کەریم: پرۆژەی من بە گشتی بۆ خزمەتی خەلکی ھەژارو رەش و رووتی ولاتەکەمە
2018-09-17 [10:03 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ١٠٠ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەشداری کردن لە ھەلبژاردنەکان ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەییە پیویستە لە  لە  پێشینەی کاری ھەر تاکێکی کۆمەلگا بێت، گەشبینم کە خەلک بەشێوەیەکی گشتی بەشداری لە پرۆسەی ھەلبژاردنەکان دەکات و دەنگ دەدات و لیست و کاندیدی خۆی دیاری دەکات.

 

دلێر حەمە کەریم، کاندیدی ژمارە ١٠٠ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کارو پرۆژەی من لە داھاتوودا دا بە گشتی بۆ خزمەتی خەلکی ھەژارو رەش و رووتی ولاتەکەمە، بەلێن دەدەم کە نوێنەرێکی راستگۆی راستەقینەی دەنگدەران بم، پروسەی ھەلبژاردنەکان لای ئێمە بە شێوەیەکی ئارام و رێک و پێک بەرێوە دەچێت.

 

کاندیدی ژمارە ١٠٠ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: من لام وایە کاری کاندید لەگەل کاری پەرلەمانتاری لە ئایندەدا کە ھەرکەس دەربچێت جیاوازە، من پێم سەیرە کە ھەندێک کاندیدی ھەندێک لایەن دەچنە نێو خەلک و ھەندێک شتی سەیر و سەمەرە دەلێن لەوانە کە ئەگەر ئەو کاندیدە دەر بچێت کە بە شێوەیەکی خێرا ھەلی کار دە دۆزێتەوە یان خەلک دادەمەزرێنێت یا رێگای خۆل قیر دەکات، جۆرە شتێک دە بیندرێت لە کاندیدە سیاسیەکاندا کە بۆ شکاندنی شکۆی دەنگدەرە یان بۆ شکاندنی شکۆی کادیری حزبیە، کاری کاندید ئەوەیە کە بەیانی پرۆژەی ھەبیت و کار بکات لە رێگەی فراکسیۆنی خۆیەوە لە پەرلەمان خوێندنەوەی لە سەر بکرێت و شتێکی مەحال نەبێت شتێک بێت بە تەقدیر لەگەل باری ئابووری و دارایی ئێستای کوردستان بگونجێت، ئەوەی بە ئێمە دەکرێت ئەگەر دەرچووین بەتایبەت لە ئەولەویەتی کاردا بۆ ئەو لاوانەی کە تازە پێگەیشتوون و یاخود خوێندنیان تەواو کردوە بۆ ئەو کەسانەی کە زەحمەت دەکێشن لە سەنگەرەکانی پێشەوە لە خازر و گووێر و مەخموور لە بەرەکانی جەنگ بوون و تیرۆرستانی داعشیان تێک شکاندووە بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان کە بتوانین خزمەتیان بکەین بۆ ھەموو ئەو سێکتەرانەی کە خەلک گلەی لێی ھەیە ھەموو کاری ئێمە کاری لە پێشینەی خزمەتی ئەوانەیە لەگەل گشت چین و تێژەکان دەکەین.

 

دلێر حەمە کەریم گووتیشی: بەشداری کردن لە ھەلبژاردنەکان ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەییە پیویستە لە  پێشینەی کاری ھەر تاکێکی کۆمەلگا بێت، فەرامۆش کردنی ھەلبژاردن لێدانە لە شکۆی تاک، پشت گووی خستنی پروسەی ھەلبژاردن کە ئێستا دەرفەتی بۆ رەخساوە لە ئەمرۆ دەنگ بدات پیویستە بەشداری تێیدا بکات و دەنگ بدات بە و کاندیدەی کە خۆی دەیەوێت و ئەو لایەنە سیاسیەی کە دەیەوێت خزمەتی پەرلەمان و خەلکی کوردستان بکات ئەمە لای من کەمتەر خەمیە، ھەر چەندە ھەندێک لایەنی سیاسیەکان دەمێکە کار لە سەر ئەوە دەکەن کە تاک لەم کۆمەلگایە ئینتیمای نیشتیمانی نەمێبێت رێژەیەکی کەم کە دەکاتە ١٪‏ کاریگەری ھەبووە و ھەندێکیش بە ھەلە تێگەیێندراون کە ئەم قەیرانە دروست کراوەو لەو بابەتانە، لە کورد من گەشبینم کە خەلک بەشێوەیەکی گشتی بەشداری لە پروسەی ھەلبژاردنەکان دەکات و دەنگ دەدات و لیست و کاندیدی خۆی دیاری دەکات.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad