English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا : چاونەترسی و بوێری پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی داعش و پاراستنی خاک بەرز دەنرخێنین 
2018-09-17 [11:53 AM]

ZNA – ھەولێر 




ئەمڕۆ دووشەممە ١٧/٩/٢٠١٨  نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا  و شاندێکی باڵای حکوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد کە لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەر بە پارتە جیاوازەکان لە لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی ئەڵمانیا پێکھاتبوون.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە  وەزیر و بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، خاتوو دێرلاین و پەرلەمانتارانی یاوەری، چاونەترسی و بوێریی پێشمەرگەی کوردستانیان لە شەڕی دژی داعش و پاراستنی خاک و پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و قوربانیدانیان لەم پێناوەدا بەرز نرخاند، ھەروەھا مەبەستی سەردانەکەیان بۆ ھەرێمی کوردستان خستە ڕوو کە لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە خواست و پێداویستییەکانی ھەرێمی کوردستانە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان باسیان لە ڕەوشی ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر لە ھەرێمی کوردستان کرد و جەختیان لە بەردەوامیی ھاوکارییەکانیان بۆ ئاوارە و پەنابەران کردەوە و ڕایانگەیاند کە مەبەستیانە لە نزیکەوە بزانن لەمەودوا ھاوکارییەکان چۆن و چی بن و پرۆگرامی داھاتووی پەنابەران چی دەبێت؟
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و ھاوکارییە سەربازی و مرۆییەکانی ھاوپەیمانان و ئەڵمانیای کرد لە کاتە سەختەکاندا بەتایبەتی ‌کاتی ھێرش و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا جەختی لە قۆناغێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش کردەوە کە ئەویش بنەبڕکردنی ھزری توندڕەوی داعشە. بەڕێزیان ھیوای خواست پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیار لە درێژکردنەوەی مانەوەی ھێزە مەشقکارەکانیان و بەردەوامیی ھاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ھەرێمی کوردستان بدات، چونکە ھێشتا مەترسیی داعش ماوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا  سوپاسی ئەڵمانیا و فەرەنسای کرد کە ساڵی ڕابردوو پشتگیرییان لە ھەرێمی کوردستان کرد لەو دۆخە دژوارەی ڕووبەڕوو ببوویەوە، دووپاتیشی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان دەخوازێت بە ھێزەوە لە بەغدا بێت و سەقامگیری لە ناوچەکەدا جێگیر بێت و مافەکانی خەڵکی کوردستان بەپێی دەستووری عێراق دابین بکرێن.
 نێچیرڤان بارزانی لە باسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشدا، ئاماژەی بە بوونی بانگەشەیەکی ھێمنانەی ھەڵبژاردن کرد کە کۆتایی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و دواتریش پرۆسەی پێکھێنانی حکوومەت دەستپێدەکات. بەڕێزیان ھەروەھا جەختی لە بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازی کردەوە.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3976جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad