English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زمان....واتا لەیەک گەیشتنی گەلان
2018-09-17 [12:26 PM]

ZNA – ھەولێر 



 

 لە کاروباری ژیانی ڕۆژانەمان بەگشتی کە قسە دەکەین و باسی بابەتێک دەکەین سەیر دەکەین و گوێ بیستی زۆر وشە و ناو دەبین کە زۆر دوورە لە ناوە ڕاستیەکەی خۆی، لەوانەیە کەسەکە وەکو زیرەکی خۆی یان ڕۆشنبیری بەکاری بھێنێ بەڵام لە ڕاستیدا ناوەکە دەگۆڕدرێ و وشەکەش مانایەکی تر دەگەیەنێ..
لە بواری وەرزشیش ئەگەر وەکو پسپۆری و ئەزموونی چەند ساڵەی خۆم باسی بکەم بەداخەوەو لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەموو کەسێک و دەزگایەک کە بە ھەڵە ناوەکان و وشەکان بەکار دێنن . لێرەشدا کەسی بەرامبەر یان بینەرو بیسەر بە ھەڵەدا دەبردرێن . بۆ نموونە... ـ 
لەم ھەفتەیە ھەڵبژاردەکانی ئەوروپا ڕکابەری یەکتری دەکەن لە پاڵەوانێتیەکی تازەو نوێ بەناوی [خولی وڵاتانی ئەوروپا ] کەچی لە ھەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و کەناڵی ئاسمانی نوسرابوو [ جامی وڵاتانی ئەوروپا ]...بۆ چەند جارێکیش پێشکەشکاری ھەواڵ وشەکەی دووبارە دەکردەوە .کە ئەمەش بینەر تووشی دڵەڕاوکێ و ڕاڕایی دەکات . ـ وتن یان دەربڕینی ناوی یاریزان و یاریگاو شوێن دەبێ وەکو خۆی بێ یان بەو شێوەیە بێ کە بەرامبەرەکەت و بینەرەکەت لێت تێ بگا.چونکە زمان واتا لەیەک گەیشتنی گەلان . ھیوادارم لە ژیانی ڕۆژانەمان وشەو ناوەکان بە جۆرێک دەر ببڕین کەسانی بەرامبەرمان لێمان تێ بکەن .

کەمال یوسف
 





ئەم هەواڵە 12967جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad