English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەدوایی ریفراندۆم بۆ یەکەمین جار لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لاوانی ئاکپارتی کۆبوونەوە
2018-09-17 [12:43 PM]

ZNA- هه‌ولێر


لەمیانی بەشداریکردنی فەلاح حەسەن ئەو لاوە کوردەی کە جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانە و بەشدارە لە کۆنفرانسی لاوانی سیاسی ئەوروپا و ئاسیا لە باکۆی پایتەختی ووڵاتی ئازەربایجان ، بەفەرمی لەگەڵ (جەنگیزخان گۆنجوور) سکرتێری نێودەوڵەتی لاوانی ئاکپارتی و شاندی یاوەری کۆبوویەوە.

لەدیدارەکەدا فەلاح حەسەن کە ھاوکات نوێنەری دەرەوەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانە ئەم دیدارەی بەھەنگاوێکی گرنگ ھەژمارکرد کە بۆ یەکەمینجارە لە دوایی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٥ سێبتێمبەری ٢٠١٧ ، بەفەرمی لاوانی ھەردوو پارتی گەورە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و ووڵاتی تورکیا کۆببنەوە.

لاوانی کوردستان لەگەڵ لاوانی تورکیا باسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە نەوەی تازەی تورکیا دەبێت لەوە بپرسن ھۆکار چیبووە گەلی ھەرێمی کوردستانی عیڕاق ریفراندۆمی سەربەخۆیان ئەنجامداوە و بۆ ئەم رێگەیان گرتووتەبەر کەزیاتر لە ٪‏٩٢ گەلی کوردستان دەنگی بۆداوە.

لەلایەکی ترەوە لاوانی کوردستان سوپاسی حکومەتی ئاکپارتیان کردووە کەلەدوایی ریفراندۆم ووڵاتی تورکیا دەرگاکانی خۆی دانەخستووە بەسەر ھەرێمی کوردستان و گەلەکەیدا.
شایەنی باسە ھەردوولا کۆبوونەوەکەیان بە گرنگی وەسفکردووە و باوەڕیان بە برایەتی ھەردوو نەتەوە ھەبووە ، وە ھیوایان خواستووە کە پارتەکانی ھەردوولاش لەسەر ئاستی فەرمی و سەرکردایەتی کۆببنەوەو دیداریان ھەبێت ، ھەروەھا لەدیدارەکەدا بریاردراوە شاندی ھەردوولا بەم نزیکانە سەردانی یەکتربکەن و پەیوەندیەکان پەرەپێبدەنەوە.





ئەم هەواڵە 2467جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad