English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران دەڵێ ئەمریکا بێڕێزیی بە بنەما نێودەوەڵەتییەکان کردووە
2018-09-17 [01:23 AM]

​ZNA - هەولێر


ئێران دەڵێ كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی بە بێرێزیكردن بە بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئەیلوول، لە كۆبوونەوەی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤییەننا رایگەیاند، چارەنووسی رێككەوتننامەی ئەتۆمی لە نیگەرانییە سەرەكییەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و كشانەوەی ئەمریكاش لەو رێككەوتنە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاشتی جیھانیی و ئاسایشی ناوچەكە دەبێت.

ساڵحی دەشڵێت، كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی پێشێلكردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بێرێزیكردن بە بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەكانە. جەختیش لە بەردەوامی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران دەكاتەوە ئەگەر لایەنەكانی دیكەش پابەندی بەڵێنەكانیان نەبن.

 





ئەم هەواڵە 5950جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad