English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باوکێک کچەکەی خۆی دەکوژێت 
2018-09-17 [01:36 AM]

ZNA – ھەولێر 




پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی کورد ستی دوو، باوکێک خۆی و کچە تەمەن ١٦ ساڵەکەی دەکوژێت و ھاوسەرەکەیشی بە سەختی بریندار دەکات.


پۆلیسی سلێمانی لە ھەواڵێکدا رایدەگەیێنێت: "رۆژی  یەکشەممە ١٦-٩-٢٠١٨، لە شاری سلێمانی و لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی کورد ستی دوو، باوکێک کچ و ھاوسەرەکەی بەسەختی برینداردەکات، دوای ئەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە و بەھۆی سەختی برینەکەیەوە کچە ١٦ ساڵانەکەی بەناوی ( ب،غ ،غ ) گیانلەدەستدەدات، باوکەکە خۆیشی دەکوژێت".

دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان کەشف و ھێڵکاری بۆ شوێنی رووداوەکە کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە لایەن بنکەی پۆلیسی چوارچراوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

وەک لە ھەواڵەکەی پۆلیسی سلێمانیدا ھاتووە: "(ب،ع،ع ) کە برینداری روووداوەکەیە لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5401جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad