English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیوەندییەکانى هه‌رێم لەگەڵ چیک پێشکەوتنى بەرچاوى بەدەستهێناوە
2018-09-17 [01:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى چیک لەدواى کرانەوەى دەمەزراوە زانستییەکانى ئەم وڵاتە گه‌شەکردن و پێشکەوتنى بەرچاوى بەدەستهێناوە، بەتایبەت دواى کردنەوەى لقێکى زانکۆکە لە هەرێم و پێدانى سکۆلەرشیپ لە بوارى پزیشکى بە خوێندکارانى کوردستان،‌ قۆناغێکى تازەو فراوان لە په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته دەستى پێکردووە.

 

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ دووشەمە‌، ڕێكه‌وتی (17/9/2018) له‌ میانه‌ی دیدارێكیدا هات له‌گه‌ڵ (میخاڵ سفوبودا) كونسڵی گشتی چیك له‌ هه‌رێمی كوردستان هات.

 

 له‌و دیداره‌دا، كه‌ د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.محمد حسین سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری و د. جوان جەلال بەڕێوەبەرى گشتى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان ئاماده‌یبون، چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و پەرەپێدانى ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خیرهێنانی كونسڵی چیك له‌ كوردستان، وتی خۆشحاڵین بە گەشەپێدانى ‌په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتى چیک و هەرێمى کوردستان، بەتایبەت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستى و ئەکادیمى په‌یوه‌ندییه‌كانمان فراوانتر بكه‌ین.

 

د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی لقێكی زانكۆی ئۆستراڤا كه‌ زانكۆ‌یه‌كی نیوده‌وڵه‌تی له‌ كوردستان له‌لای ئێمه‌ ئه‌زمونێكی تازه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئاره‌زوی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین زانكۆی نیوده‌وڵه‌تی ئاست به‌رز بێنه‌ كوردستان، چونكه‌ هێنانی ئه‌و ئه‌زمونانه‌ بۆ كوردستان پاڵپشتیه‌كی باشه‌ بۆ ئه‌زمونی خوێندنی باڵا له‌ كوردستان، هەروەها ئه‌مساڵ زانكۆی (پالازكی) ژمارەیەک سكۆله‌رشیپی پێشكه‌ش به‌خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئەمەش مایه‌ی خۆشحاڵیە. بۆ ئەمەش وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داواى لە کۆنسوڵى چیک کرد ئاسانکارى تەواو بۆ ئەو کاندیدانە بکرێت کە بۆ سکۆلەرشیپى چیک ناویان دەرچووە بەتایبەت ئاسانکارى لە وەرگرتنى فیزە بۆ ئەوەى لەئەمساڵى خوێندندا دەست بە خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆى پالازکى بکەن.

 

هه‌ر له‌ میانه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: كه‌ سه‌رۆكی و جیگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هانیداون بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئۆستراڤا و چیك فراوانتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌ هه‌بێ بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی زانستی‌  به‌هه‌مان گڕوتینی كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆی ئۆستراڤا هه‌ماهه‌نگ و هاوكارتان بین، وتیشی له‌لای خۆمانه‌وه‌ هه‌ست ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و فراوان بون ده‌ڕوا. وتيشى لەئێستادا بۆ دانانى پلان و بەرنامە بۆ کارەکانمان پێویستمان رێککارى کارگێڕى و لۆجستى دەبێت بۆ ئەوەى بتوانین باشتر و بێ گیروگرفتەکان چارەسەر بکەین.

 

له‌ به‌رامبه‌ردا، (میخاڵ سفوبودا) كونسڵی گشتی چیك له‌ هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی كرد، ته‌ئكیدی له‌ قسه‌كانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرده‌وه‌ و وتی: ئه‌وه‌ی له‌ تواناماندا بێ بۆ په‌ره‌پیدان و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان درێخی ناكه‌ین.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گرنگ كرا، كه‌په‌یوه‌ست بون به‌ چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان.

 





ئەم هەواڵە 3265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad