English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ‌پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2018-09-17 [01:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ئاشكرای كرد، لەسبەینێوە دەست بەدابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆساڵی 2018ی جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكرێت وتیشی، لەچەند رۆژی داهاتوودا پارەی گەنمی 2018ی جوتیارانی هەولێر و دهۆكیش دەگات.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كوردستان راگەیاند، لەرۆژی 18ی ئەیلولەوە دەست بەدابەشكردنی شایستەی دارایی 2018 ی جوتیارانی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.

وتیشی، داوا لە جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەین ئەوانەی گەنمیان رادەستی سایلۆ كردووە سەردانی سایلۆ بكەن بۆ خەرجكردنی پارەكەیان.

ئاشكراشیكرد، بڕی پارەكە 22 ملیاردینارەو بەپێی چەك خەرج دەكرێت.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی جەختیكردەوە لەچەند رۆژی داهاتوودا پارەی گەنمی 2018ی جوتیارانی هەولێر و دهۆكیش دەگات و خەرج دەكرێت.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 12457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad