English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جه‌نگه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی ئیدلیب خه‌ریكه‌ ده‌ست پێ ده‌كات
2018-09-17 [02:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری داوه‌ له‌ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له‌ ئیدلیب، چونكه‌ كاره‌ساتیی مرۆیی لێده‌كه‌وێـته‌وه‌، لای خۆیه‌وه‌ دەزگای سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ‌هێزەکانی ڕژێمی سوریا چەند ناوچەیەکی بەرەی پێشەوەی خۆرهەڵاتی پاریزگای ئیدلبیان تۆپبارانکردووە ولەئاکامدا زیانێکی مادی زۆری لێکەوتۆتەوە بەڵام هێشتا هێچ زانیارییەکیان سەبارەت بەزیانی گیانی پێ نەگەیشووە.

ئەم هەواڵە بڵاوبووه‌تەوە لەکاتێکدا هێزە چەکدارەکانی ئوپۆزسیۆن لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب خۆیان ئامادەکردووە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی هێزەکانی ڕژیمی سوریا گەر شەڕ لەو ناوە هەڵبگیرسێت، لەم دەمەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن تۆنیل وخەندەقیان لێداوە وژمارەی چەکدارەکانیان لە ناوچەکەدا زیاترکردووە.

هاوکات زیا لە 300 پزیشك و کارمەندی تەندروستی لە ئیدلب خۆپیشاندانیان کرد وداوای پاراستنیان لە کۆمەڵگای نێودەڵەتی کرد لە شیانێکی بەهێزی هێرشکردنی هێزەکانی ڕژێم.

خۆپیشاندەران لەبەردەم نەخۆشخانەی شارۆچکەی ئەتمەی هاوسنوری تورکیا بەجل و بەرگی کارەوە گردبوبنەوە و ژمارەیەکیان گوڵ و ئاڵای سوریا وهێندیکیان درووشمیان هەڵگرتبوو.

دەزگای سوری چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویانە لە ناوچە کەمەکانی بەدەست داعش ماوەتەوە بەرەوپێش بچن لەبەرەی خۆرهەڵاتی رووباری فوراتەوە بەیارمەتی تۆپبارانی چڕوپڕی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕابەرایەتی ئەمەریکا. وژمارەی کوژراوەکانی داعش بەرەو 66 بەرزبۆتەوە لەبەرامبەر 40 چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات كوژراون.

شەڕی ئیدلیب دوایین شەڕی گەورەی سووریا دەبێت، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە، کە شەڕەکە کارەساتی مرۆیی گەورە بەدوای خۆیدا دێنێت، هاوکات پێشبینی دەکرێت نزیکەی یەک ملیۆن کەس بەهۆی ئەم شەڕەوە ئاوارە و دەربەدەر بن.

 

VOA





ئەم هەواڵە 1894جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad