English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌له‌مێكی كۆچبه‌رانی عێراقی و سوری نقوم بوو
2018-09-17 [02:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران كه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌ ره‌گه‌ز عێراقی و سووری هه‌ڵگرتبوو نقوم بوو، تیمه‌كانی سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی بۆدروم، توانیان 16 كۆچبه‌ر رزگار بكةنكه‌ هه‌شتیان منداڵن و ته‌رمی دوو ئافره‌تیشیان دۆزییه‌وه‌، گه‌ڕانيش به‌ دوای كۆچبه‌رێكی بێسه‌روشوێنیشدا به‌رده‌وامه‌.

به‌له‌مه‌كه‌ كه‌ 19 كه‌سی به‌ ره‌گه‌ز عێراقی و سووری هه‌ڵگرتبوو و له‌ گوندی باغڵاوه‌ چووبووه‌ ده‌ریاوه‌، دوای كه‌مێك له‌ ده‌رچوونی ژێرئاوكه‌وت.

دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵیان پێگه‌یشت، تیمه‌كانی سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا به‌ دوو به‌له‌م بەهانای كۆچبه‌رانه‌وه‌ چوون و 16 كۆچبه‌ریان رزگاركرد كه‌ 15یان عێراقی و یه‌كێکیان سووری بوو، ته‌رمی دوو ئافره‌تیشیان دۆزییه‌وه‌.

تیمه‌كان له‌ رێگه‌ی ئاسمان و ده‌ریاوه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای كۆچبه‌رێكی بێسه‌روشوێندا.

 

aa





ئەم هەواڵە 5974جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad