English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حاجی سەفین گەردی: کاری سەرەکیم بۆ چارەسەر کردنی کێشە کشتوکاڵیەکان دەبێت
2018-09-17 [03:58 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٥١ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ھەولی چارەسەر کردنی ھەموو کێشە کشتووکاڵیەکان دەدەم بە شێوەیەکی گشتی کە کێشەکانیان چارەسە بکرێت، کار دەکەم لەسەر دامەزراندنی ئەو کەسانەی کە بێ کارن لە ناوەندە کشتوکاڵیەکان و دەرفەتی کاریان بۆ برەخسێنین لە داھاتوودا.

 

حاجی سەفین گەردی، کاندیدی ژمارە ٥١ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: گەر بووم بە جێی متمانەی ھاولاتیان و دەربچم بۆ پەرلەمان کار دەکەم بۆ ئەوەی کە کێشەکانی کشتوکاڵ زۆربەیان چارەسەر بکەم ئەوەش لە دەرەنجامی ئەو شارەزایەی کە چەندین سالە بەدەستم ھێناوە لە کارکردنم لەم بووارەدا، پێشکەوتنی کەرتی کشتوکاڵ لەسەر توێژینەوەی کەسەکان بەشێوەیەکی جۆراو جۆر دەوەستێت، ھەول دەدەم لە گشت دەزگاکانی توێژینەوە بۆ بوارەکانی رووەکی و ئاژەلی بوژانەوەی رێنمای کشتوکاڵی بۆ ئەوەی ببنە پردێک لە نێوان جووتیاران و ناوەندە کشتوکاڵیەکان و کۆلێژ و پەیمانگا کشتوکاڵیەکان، گەیاندنی گیروگرفتی جووتیاران بە ناوەندە کشتوکاڵیەکان بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەی لەبارو گوونجاو ھاندانی ناوەندەکانی توێژینەوەی بۆ دابین کردنی تۆی دانەوێلە و شێوەی پوخت و باوەر پێکراو بۆ جۆرەکانیان دابین کردنی ناوەندی بە بازار کردنیان بەرھەمە کشتوکاڵیەکان دروست کردنی گۆگا بۆ بەرھەمە کشتوکاڵیەکان دروست  کردنی بەنداو لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکان کە ئاوی رووبار و کانیەکان بە فیرۆ دەروات، ئەگەر بەنداوەکان ھەرچەندە بچوکیش بن، بایەخ دان بە ئاژەلان بە گشتی، دامەزراندنی دەزگایەکی حکومی بۆ ھاوردەکردنی کەلوپەلی بۆ سەرجەم بوارەکان و ھاوردەکردنی داودەرمان بۆ قەلاچۆکردنی نەخۆشیەکانی کشتوکاڵی. 

 

کاندیدی ژمارە ٥١ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: کار دەکەم لەسەر دامەزراندنی ئەو کەسانەی کە بێ کارن لە ناوەندە کشتوکاڵیەکان و دەرفەتی کاریان بۆ برەخسێنین لە داھاتوودا وە ھەروەھا لەگەل دروست کردنی بەنداو گۆگاکان دەتوانین بۆ چەندین کەس دەرفەتی کار برەخسێنین لەم بوارە بە تایبەتی دامەزراندنی ئەو کەسانەی کە لە کۆلێژی کشتوکاڵی دەر چوونەو دانەمەزراون ھەولی رەخساندنی کاری پێویستیان بح دەدەم.

 

حاجی سەفین گەردی گووتیشی: لە بەر ئەوەی کە خۆم پێشمەرگەیەکی کۆنم و ھەموو جۆرە معاناتێکی پێشمەرگە دەزانم لە بەرنامەی کاری مندا زۆر پرۆژە ھەیە بۆ پێشمەرگەکان، ھەول دەدەم لە پەرلەمانی کوردستان کار بکەم بۆ ئەوەی کە ھەموو پێشمەرگیەک ببێتە خاوەن خانوو و وە ھەروەھا ھەولی باشتر کردنی مووچەکەیان دەدەم بۆ ئەوەی کە بتوانن ژیانێکی ئاسوودەتریان ھەبێت لە ئێستا باشتر بکەین.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 5875جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad