English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاوان پاڵپشتی سەرەکی لیستی 183 ی پارتی دیموکراتی کوردستانن
2018-09-17 [04:30 AM]

ZNA-ھەولێر


کادیرو ئەندام و دۆستانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

لاوانی سەربەرزی کوردستان

 

لەسایەی هێزی پێشمەرگە و حیکمەتی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان جارێکیتر زەمینەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکوردستاندا ڕەخساو بەدەنگی گەل داهاتوی وڵاتەکەمان ڕەنگڕێژدەکەین,لاوان وەک چۆن لەڕابردودا بەشداری کاراو بەهیزی هەڵبژاردنەکان بوون لەو هەڵبژاردنەشدا سندوقەکان پڕدەکەین لەدەنگی کوردانەو جارێکی تر ئەو ڕاستیە دەسەلمێنین کە ڕەوایەتی دەنگی گەل لەسەروی هەمو ڕەوایەتیەکانی ترە و بەشێوەیەکی سەردەمیانە مومارەسەی بنەمایەکی گرنگی دیموکراتی دەکەین و متمانە دەدەینە ئەو حیزبەی کەدڵنیاین بۆبەهێزبونی کوردستان پێویست و گرنگە,

لاوانی ئازیز 

جەماوەری سەربەرزی کوردستان

 

لەدوای تێکشکاندنی ئەوپیلانانەی کەلەدژی نەتەوەو نیشتیمانەکەمان داڕێژرابون و ئامانج لێیان سڕینەوەی قەوارەی کوردستان بو ئیستا کوردستان لەسەرپێی خۆی وەستاوەو بەهەمومان بەشداری لەبەنیادنانی کوردستانێکی بەهێز دەکەین ,ئەو کوردستانە بەهێزەش لەبەهێزی پارتیەوە سەرچاوە دەگرێ,چونکە لەوقۆناغە هەستیارەدا پێویستیمان بەهێزێکە کەبتوانێ هەم نیشتیمان و خاک بپارێزێ و هەمیش بمانگەیەنێتە کەنارێکی ئارام و حکومەتێک بینێتە کایەوە کەژیانێکی شایستە بۆهاونیشتیمانیان دابینبکات ,پارتی وەک چۆن لەڕابردوی دورو نزیکدا کوردستانی پاراست لەداهاتوشدا دڵنیاین دەیپارێزێت وەک چۆن ئارامی و سەقامگیری و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی دابینکرد دڵنیاین لەداهاتودا باشتر دابینیدەکات هەربۆیە بەگڕوتینی لاوانەوە بەدەنگدامان بەلیستی 183 پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگ بۆکوردستانێکی بەهێز دەدەین,

بەشداری کردنی فراوانمان لەسەرخستنی لیستی 183 زامنی دابینکردنی ژیانێکی شایستەو شکۆیەکی پارێزراوو ئایندەیەکی باشترە,گرەنتی دابینکردنی هەلی کار بولاوان و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی دەرفەت و بەردەوامی پڕۆسەی چاکسازیە لەکوردستاندا,

لەئاستی نەتەوەیشدا سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنی ئیرادەی سەربەخۆخوازیە بەسەر مەیلی پاشکۆبوندا,ڕەتکردنەوەی ژێردەستەیی و ملکەچبونە ,ئێمەی لاوان دەبێ بەگڕوتێنێکی زیاتر لەهەموان بچینە سەرسندوقی دەنگدان و کاندیدانی پارتی سەربخەین کەتیمێکی بەهێزی شایستەو خاوەن توانان و پشتگەرمن بەئەزمونێکی دەوڵەمەندی وڵاتپارێزی و حوکمڕانی سەرکەوتوو,

ڕۆژی 30 ی ئەیلول دەکەینە کەڕنەڤاڵێکی پارتیانەی بێوێنەو لیستەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی لەلوتکەدا دەهێڵینەوه بەدەنگدامان بەلیستی 183 ی پارتی هەم ڕوحی شەهیدامان شاد دەکەین و هەم ئیرادەی سەربەخۆخوازی سەردەخەین و هەم کوردستانێکی بەهێز بنیات دەنێین ,

لەپێناو کوردستانێکی بەهێزدا,دەنگ بەلیستی 183 ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین .

 

مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

۲۰۱۸/۹/۱۷





ئەم هەواڵە 3922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad