English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم نیشانانەدا بزانە کێشەی غودەت هەیە
2018-09-18 [09:41 AM]

هەولێر _ ZNA



بوونی کێشە لە غودەدا وا دەکات ئەو کەسە بەردەوام هەست بە ماندووبوون بکات، ئازاری ماسولکەکانی زیاتر دەبێت.

ماڵپەڕی " Brightside" چەند نیشانەیەکی نەخۆشی غودەی خستووەتە ڕوو.

-حاڵەتی هيپۆسيرۆيديسم (Hypothyroidism) کە وادەکات غودە هۆرمۆنی سیرۆید بەشێوەیەکی پێویست دەرنەدات، ئەم حاڵەتەش زیاتر لە ئافرەتاندا دەردەکەوێت بە تایبەت ئافرەتانی تەمەن ٦٠ ساڵ و بەرەوژوور.

-هەستکردن بە گۆڕانی دەنگ یەکێکە لە نیشانەکانی بوونی کێشە لە غودەدا.

-وشکبوونەوەی پێست و تێکچوون و تەنکبوونەوەی برۆ یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکان کە زۆر دیارە لە نێو نیشانەکانی دیکەدا و پێویستە زوو چارەسەر بکرێت.

-بەردەوام هەست کردن بە ئازاری ماسولکەکان بە تایبەت ماسولکەی قاچ  و پێیەکان و نەبوونی توانای ئەنجامدانی چالاکی.

-لە کاتی هەستکردن بەوەی خەریکە بە ئەستەم گوێت لە دەنگەکان دەبێت واتا کێشەت لە غودەدا هەیە.

-زۆر خواردنەوەی ئاو واتا لە ڕێژەی پێویست زیاتر یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکان.





ئەم هەواڵە 8218جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad