English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر لقی بانكێكی ئەوروپی دەكرێتەوە
2018-09-18 [06:21 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بڕیار وایە بانكێكی ئەوروپی لقێكی خۆی لە هەولێر دابمەزرێنێ كە ئەمەش بۆ یەكەم جارە بانكێكی ئەوروپی لقی خۆی لە هەولێر بكاتەوە،له‌  ئێستاشدا سەرقاڵی تەواوكردنی رەزامەندیەكانی بانكی ناوەندی عێراقن، دوای ئەو رێكارە لقی خۆیان دەكەنەوە.

باقی محەمەد هادی، ئەندامی ئەنجومەنی  كارگێڕی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی كوردستان بە باسی راگەیاند: بڕیاروایە  وڵاتی بوڵگاریا لقی بانكێكی خۆی لە هەولێر بكاته‌وه‌، ئێستا سەرقاڵی تەواوكردنی رەزامەندیەكانی بانكی ناوەندی عێراقین، دوای ئەو رێكارە لقی خۆیان دەكەنەوە".

بەرپرسەكەی یەكێتی ژوورە بازرگانیەكان دووپاتی كردەوە، بڕیارە لە ناوەراستی مانگی تشرینی دووەم شاندێكی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی وولاتی بولگاریا سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن، گوتیشی:" ئامادەیی خۆمان پیشانداوە  بۆ هاتنی كۆمپانیاكانی وڵاتی بولگاریا كە بێن لە كوردستان كاربكەن".

جەختی كردەوە كردنەوەی لقی بانكێكی ئەورووپی لە هەولێر مانای متمانەی وڵاتانە بە داهاتووی ئابووری هەرێمی كوردستان.

باقی هادی، پێیوایە لە بەر چەند خاڵێك كردنەوه ی بانكی ئه وروپی زۆر گرنگه " بڕوایەكی بەهێز دەداتە ئابووری كوردستان، كوردستان دەبێـتە جێگەی متمانەی بانكەكانی تر بۆكردنەوەی لقیان، دەبێتە هۆكاری ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەران و بازرگانانی بیانی و خۆماڵی، هاوكات ئاسانكاری باش دەبێت بۆ ئاڵوگۆڕی دراو و ناردنی  دراو بۆ كوردستان".

لە هەرێمی كوردستاندا نزیكی 45 بانكی ئەهلی هەیە كە لە نێوانیاندا لقی وڵاتانی عەرەبی هەیە، بەڵام وڵاتانی ئەوروپی لقیان نیە.

لە سەرێكی تردا نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێررای گەیاند بڕیارە بانكی نێودەوڵەتی سیقەی ئیسلامی لە هەولێ  بكرێتەوە، گوتی:"بانكی سیقەی ئیسلامی دەیەوێت لە هەرێمی كوردستان، قەرزی بچوك و مامناوەندی بدات، كە بڕەكەی لەنێوان 5 تا 50 ملیۆن دینارە ".

روونی كردەوە بە كردنەوەی ئەو بانكە ئەوان دەبنە یەكەم لقی بانكێكی ئەورپی لە هەرێمی كوردستاندا.

 

 

 
 

 





ئەم هەواڵە 2857جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad