English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر ماوەیەک نەخەویت چی بەسەر مێشکدا دێت
2018-09-18 [10:25 AM]

هەولێر _ ZNA


نووستن یەکێکە لەو ڕێگەیانەی کە ئارامی و چالاکی بە مێشک دەبەخشێت و یارمەتیدەردەبێت بۆ زیادبوونی تەرکیز، بەڵام ئەگەر بۆماوەیەک نەخەویت کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە مێشکدا ڕوودەدات وەکو لەدەستدانی تەرکیز و جیانەکردنەوەی خەیاڵ و ڕاستی.


ماڵپەڕی "بەزکیتۆ" لە هەواڵێکدا ئاماژە بەو گۆرانکارییانە دەکات کە بەسەر مێشکدا دێت ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر نەخەویت، لەوانەش:

- هۆشیاری و تەرکیز لەدەست دەدەیت هەربۆیە زۆرشتی گرنگ لەبیر دەکەیت.

-ئارەزووی خواردن زیاتر دەبێت و بەدرێژای کات حەز بە خواردن دەکەیت.

- تووڕەیت زیاتر دەبێت و دەمارەخانەکان چالاکییان کەمدەبێتەوە.

- خۆف و خورافیات زیاتر دەبێت و بەجۆرێک مێشک ناتوانیت جیاوازی بکات لە نێوان ئەو شتانەی کە ڕاستین یان خەیاڵن.

- لەکاتی قسەکردندا وشەت لەبیردەچێتەوە یان هەڵە دەکەیت لە دەربڕینەکانتدا

- کۆئەندامی بەرگری جەستەت لاواز دەبێت و بەئاسانی ڕووبەڕووی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان دەبیتەوە وەکو هەڵامەت

- زیان بە ئاستی چالاکی مێشک دەگەیەنێت

- تەنانەت کەمخەوی کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی تەواوی جەستە دەبێت، هەربۆیە باشترە گرنگی بە کاتەکانی نوستن بدەیت و پشتگوێی نەخەیت و بەباشی بنویت.
 





ئەم هەواڵە 5881جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad