English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەوتى سپی به‌سه‌ر ماڵان دابه‌ش دەکرێت
2018-09-18 [06:50 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێکى وەزارەتى سامانە سرووشتیەکان باسى دابەشکردنى نەوتى سپى دەکات و ئاشکراى دەکات هەوڵى دڵخۆشکەر لە ئارادایە ئەمساڵ نەوت زووتر دابەش بکرێت.

مستەفا تەها جەبار، بەڕێوبەری دابەشکردنی سوتەمەنی هەولێر بە باسی ڕاگەیاند: زیاتر لە هەفتەیەکە دەستکراوە بە دابەشکردنى نەوتى سپى، ئەو بڕەى پێمان گەیشتووە لە بەغدا دابەشى دەکەین".

روونى کردەوە لە ناوچە شاخاویەکان پڕۆسەى دابەشکردنى نەوتى سپى دەستى پێکردووە : " وەکو قۆناغى یەکەم لە بەغداوە ملیۆنێک و 500  هەزار بەرمیل نەوتمان بۆهاتووە، بەڵێنیش دراوە بەردەوام بن، چەندە بڕەکەمان پێ بگات خێرایى لە دابەشکردنى دەکەین".

سوتەمەنى هەولێر بەرنامەى دابەشکردنى نەوتى بۆ سێ بازنە دابەشکردووە، ناوچە شاخاویەکان، دەرووبەرى هەولێر، سەنتەرى شار.

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى سامانە سرووشتیەکان، دووپاتى کردەوە بەپێى ئەو بەرنامەیەى داندراوە ئەمساڵ بەرارد بە ساڵى رابردوو خێراتر نەوت دابەش دةکرێت،هه‌روه‌ها " ئەو بەڵێنانەى بە ئێمە و بە پارێزگارى هەولێریانداوە ئەمساڵ زووتر نەوت دەگاتە دەستى هاوڵاتیان، ئەگەر بڕی زیاتر گەیشتە کۆگاکان ئەوا  دابەشکردنی نەوتی سپی، بازنە بە بازنە بەردەوام دەبێت تاوەکو دەگەینە ناو سەنتەرى شارى هەولێر".

زیاتر لە 3 ملیۆن لیتر نەوتی  سپی لە بەغداوە بۆ پارێزگای سلێمانی نێردراوە و  لەو پارێزگایەش دابەشكردنی نەوت دەستی پێكردووە.

بۆ دابەشکردنی یەک بەرمیل نەوت بۆ هەر خێزانێکی سنووری پارێزگای هەولێر دەبێت 100 ملیۆن لیتر نەوت ئامادە بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 9940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad