English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوان یونس رۆژبەیانی: کار دەکەم لەسەر پرسی ئافرەت بە سەرجەم رەھەندەکانییەوە
2018-09-18 [07:49 AM]

ZNA -ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٤٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کار دەکەم لە سەر تۆکمەکردنی ئەو پرۆژە یاسایانەی کە لە خولەکانی تری پەرلەماندا بە یاسایی کراون و ھەموارکردنەوەیان بۆ بەرژەوەندی زیاتری خەڵکی کوردستان.

 

جوان یونس رۆژبەیانی، کاندیدی ژمارە ٤٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کار کردن لەسەر کارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە کۆمەلێک سێکتەر لەخۆی دەگرێت، ‎پرۆژە و بەرنامەی من پێکدێت لە تۆکمەکردنی ئەو پرۆژە یاسایانەی کە لە خولەکانی تری پەرلەماندا بە یاسایی کراون و ھەموارکردنەوەیان بۆ بەرژەوەندی زیاتری خەڵکی کوردستان.

 

‎کاندیدی ژمارە ٤٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: کارکردنم لەسەر پرسی ئافرەت بە سەرجەم رەھەندەکانییەوە ھەر لە رووی مافەوە تا کار و خوێندن و یەکسانی یاسایی لەگەل پیاودا، کارکردن لەسەر دۆسییەی پەروەردە و خۆێندنی باڵا بە ئاراستەکانی بەرزکردنەوەی کوالتی ئاستی خوێندن و گۆڕینی بیرۆکەی دەق بۆ فکر، واتە بە شێوەیەک قوتابی پەروەردە بکرێت کە بۆ ولامی ھەر پرسیارێک جیاواز لەو دەقە زانستییەی لەبەردەستیدایە بە ھەمان شێوە را و بیرۆکە و بەرھەمی خۆی بخاتە روو بە شێوەیەی ھەموو ولاتان پێشکەوتوون.

 

‎جوان یونس زۆژبەیانی گووتیشی: یەکێک لە پێویستییە گرنگەکانی خەڵکی کوردستان بیمەی تەندروستییە کە نیمانە، ئەرکی منە لە پەرلەمان پرۆژەیاسا ئامادە بکەم لەگەل پسپۆرانی بواری تەندروستی بۆ دەستنیشانکردنی باشترین و گونجاوترین شێوازی بیمەی تەندروستی بۆ خەڵکی کوردستان بە شێوەیەک بگونجێت لەگەل فەزای کۆمەلایەتی و ئابووری خەڵکدا.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 5014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad